Home ئەدەب دونیا کۆبکەوە

دونیا کۆبکەوە

by admin
0 کۆمێنت 89 بینینەکان

نووسینی: باولۆ کۆیلۆ: 
وەرگێڕانی : ڕزگار عومەر:   
باوکەکە دەیویست ڕۆژنامەکە بخوێنێتەوە، بەڵام کوڕە بچوکەکەی نەیدەهێشت و بەردەوام هەراسانی دەکرد، کاتێك باوکەکە ماندوو بوو بە دەست کوڕەکەی، لاپەڕەیەکی لە ڕۆژنامە لێکردەوە کە نەخشەی هەموو جیهانی تیا بوو، باوکەکە لاپەڕەکەی دڕاند بۆ پارچەی زۆر بچووك، بە کوڕەکەی ووت : بزانم دەتوانی نەخشەی جیهان کۆکەیتەوەو بە یەکی ببەستیتەوە!
باوکەکە گەڕایەوە سەر خوێندنەوەی ڕۆژنامەکەو لە دڵی خۆی ووتی ” تازە تا ڕۆژ تەواو دەبێ بە کۆکردنەوەی ئەم پارچانە سەرقاڵ دەبێ”
بەڵام بە هەمووی پانزە دەقەیەکی نەبرد، کوڕەکەی هاتەوەو هەموو نەخشەکەی بە دروستی هەموو پارچەکانی بە یەکەوە ڕێکخستبوو! باوکەکە بە سەرسامیەکی زۆرەوە لێ ی پرسی :
– ئەوە دایکت وانەی زیادەی جوگرافیای پێداوی؟!!
مناڵەکەی ووتی :
نەخێر دایکم وانەی پێ نەووتوم. بەڵام لە ڕووەکەیتری ئەو لاپەڕەیەی پارچەت کردبوو وێنەی مرۆڤێك هەبوو، کاتێك وێنەکەی مرۆڤەکەم دروست کردەوە لە دیوەکەیتر دونیا خۆ بە خۆ دروست بوو، یەکی گرتەوە!

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیوەندی زیاتر