273
موحسین کەریم: 
لە گفتوگۆی باڵۆن کە بەرنامەیەکە رەنج سەنگاوی لە تەلەفزیۆنی روداو پێشکەشی دەکات، سەبارەت بە تیرۆری بەکر عەلی پرسیار لە سالار عزیز دەکات. سالاریش کەدیارە داخێکی چەندساڵەی لە دڵدایە و بۆ فرسەتێك دەگەڕێ دەریببڕێ، ڕاستەوخۆ دەکەوێتە هێرشکردنە سەر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری!
هەڵبەتە ئینکاری ئەوە دەکات کە بەفەرمانی ئەو بەکر عەلی کوژرابێت و گوایە ئەو بەهیچ جۆرێك ئەگاداری ئەوە نەبوەو کاتێك هەواڵەکەی زانیوە زۆر خەمباربوەو ئەو کەسەی تاوانەکەی کردوە ڕادەستی دادگا کراوەو دواتریش هاوکاری ماڵی بەکر عەلی کردوە. ئەوەی ئەم قسەیە چەندە ڕاستی تێدایە، من دواتر دێمەوە سەری، بەڵام کاتێك لەپەیوەند بە کەیسی تیرۆری بەکر عەلیەوە قسە ئەکات، دەکەوێتە هێرشکردنە سەر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و بەوە وەسفی دەکات کە کۆمەڵێك خەڵکی تێنەگیشتوو کە خۆیان بە کۆمۆنیست داناوەو توانای خوێندنەوەی واقعی سیاسیان نەبوەو قسەکانی کۆمۆنیستەکانی ئێرانیان دوبارە کردۆتەوەو پێێانوابوە کە بەرگری لە پرۆلیتاریا دەکەن کاتێك ئێمە بۆ جوانکاری شار ویستومانە دیاردەی عارەبانە لەناو شەقامەکاندا نەهێلێن و شوێنمان بۆ دابینکردوون، ئەوان دژی ئێمە وەستاونەتەوەو هانی خەڵکیان داوە خۆپیشاندان بکەن، یاخود لەبەرامبەر ئەوەی ویستومانە لەشوێنی حامیەی کۆن پارکی ئازادی دروست بکەین، ئەوان بەرگریان لەو کەسانە کردوە کە لەوێدا خانوی بێتاپۆیان بە تەنەکەو قوڕ دروست کردوەو هەندیكیشیان داویانە بەکرێ!…تاد. هەلبەتە ئەوکات بەهیچ جۆرێك باسی دروستکردنی پارك نەبوە و تەنها ئامانجیان روخاندنی کەلاوەکانی حامیەو دەرکردنی ئەو خەڵکە ئاوارەو بێسەرپەنایە بووەو هیچی تر.
هەڵبەتە من دەبێ سەرەتا سوپاسی سالار عزیز بکەم کە ئەو ڕاستیە رادەگەیەنێ کە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بەرگری لە دەستفرۆشان و لە خەڵکی ئاوارەی بێخانەولانەی ناو خانوە لە قوڕو تەنەکە دروستکراوەکانی حامیەی سلێمانی کردوە. بەرگری لە خەڵکێك کردوە کە لەوکاتەدا ئەوان داهاتی کوردستانیان لەنێوان خۆیان و پارتیدا بە دانپیانانی نەوشیروان مستەفا دابەشکردوەو خەڵك بۆ نانی شەو موحتاجبوون بەهۆی گەمارۆی ئابوری نێودەوڵەتی لەسەر عێراق و گەمارۆی رژێمی بەعس لەسەر خەڵکی کوردستان، وە دەیان هەزار خێزان چاوەرێی ئەوەبوون لەرێگای دەستفرۆشیەوە نانێك بۆ سەر سفرەی بێڕەونەقیان پەیدا بکرێ، بەڵێ لەوکاتەدا کە سالار عزیز وەکو پارێزگاری سلێمانی و سەرانی کوردایەتی بەناوی جوانکردنی شارەوە، بە شەق لە عەرەبانچیان دەدا و عارەبانەکانیان دەشکاندن یان دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانیاندا دەگرتن، کە هەم دەستفرۆشان و هەم کەسانێکی دیکە کە ئەو روداوانەیان دیوە دەتوانن شاهێدی لەسەر ئەم قسەیەی من بدەن، بەڵێ رێك لەوکاتەدا کە هیچ هێزێکی دیکە بەرگری لەو خەڵكە زەحمەتکێشە نەدەکرد، تەنها حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بوو کە لە سەنگەری خەڵکی زەحمەتکێشدا راوەستاو بەگری لێکردن. کاتێك سالار عزیز ئاوارە کەرکوکیەکانی ناو حامیەو هەندێ لەو خێزانە هەژارانەی ناو شاری سلێمانی وەکو ماڵی بەکر عەلی کە هیچ سەرپەنایەکیان نەبوو، بەناچاری ژێر خانوی قوڕو تەنەکەیان بۆ ژیان و حەوانەوە هەڵبژرادبوو، بەناوی دروستکردنی پارکەوە دەردەکرد، بەڵێ ڕێك لەوکاتەدا حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لەپاڵ خەڵکی ئاوارەو هەژاری بێخانەولانەی ناو حامیەدا ڕاوەستاو هەربەوهۆیەشەوە بوو کە بەکر عەلی رابەری خەڵکی حامیەی لە مەراسیمی یەکی ئایاری ساڵی ١٩٩٤ کە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری رێکی خستبوو، وتارە بەناوبانگەکەی سەبارەت بە کێشەی خەڵکی حامیە خوێندەوە. دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وتارەکەی بەکر عەلی و ڕاستی قسەکانی سالار عزیزتان سەبارەت بەو مەسەلەیە بۆ دەربکەوێ!
لینکی وتارەکەی بەکر عەلی لە یەکی ئایاری ساڵی ١٩٩٤ لە یاریگای سلێمانی:

بەڵام دەربارەی ئەوەی کە ئێمە کۆمەڵێك کەسی تێنەگەیشتوو بووین کە توانای خوێندنەوەی واقعی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستانمان نەبوو، دەکرێ ئەوە لە سالار عزیز بپرسین کە ئایا دروست نزیکەی ٣ دەیە لەومەوبەر ئەو لێکدانەوەیەی ئێمە بۆ دەسەڵات و حکومەتی کوردایەتی و حزبەکانی یەکێتی و پارتی هەمانبوو، ئایا ئەوەی کە ئێمە دەمانوت ئەم دەسەلات و حزبانە نوێنەری چینێكی مشەخۆری سەرمایەدار و دژی چینی کرێکار و جەماوەری زەحمەتکێشی کوردستانن، ئەوەی کە دەمانوت ئەمانە خزمەتکاری دەوڵەتانی ناوچەکەن، ئەمانووت کە ئەمانە ئەگەر بۆیان بکرێ خەڵك لەسەر داواکردنی مافەکانیان خەڵتانی خوێن دەکەن، ئەمانوت ئەمانە پەرەیان بە ژنکوی داوەو نەریتی قێزەونی دژە ژنی و ژنکوژیان هێنایە کوردستانەوەو… تاد. ئایا ئێستا خەڵك بە خوێن و ئێسقانی ڕاستی ئەو قسانەی ئێمەیان لەمەحەك نەداوەو ئیسپاتیان نەکردوە!؟ کاتێك ئێمە دەمانوت ناسیۆنالیزم شەرمەزاریە، ئایا بەڕاست دوای نزیکەی ٣٠ ساڵ ئەو قسەیەی ئێمە نەبوەتە ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگر بۆ خەڵکی کوردستان؟ ئایا ئێستا خەڵکی کوردستان نەفرەت لە دەسەڵات و لە خۆتان ناکات!؟ ئایا دەسەلاتی ئێوە لە دەسەڵاتە سەرکوتگەرەکانی عێراق و ناوچەکە کە خەڵکی کوردیان دەچەوساندنەوە یان دەچەوسێننەوە، زیاتر خەلکی کوردستانی داماوو برسی و بێدەرەتان و شەخسیەت شکێنراو و زەلیل نەکردوە!؟ ئایا بەڕاستی ئێوە شەرمەزاری نین بۆ خەڵکی کوردستان!؟ گومانم لەوە نیە کە خەڵك ئیستا ئەو دروشمەی ئێمە جێبەجێ دەکات کاتێك نەفرەی لە دەسەلاتی ئێوە دەکات! بەسەد زمان پێتان دەڵێن ” هەر بە چەپڵەو بە فیکە، ڕاماڵیتان نزیکە!”….” دز دز دەسەڵات، کوانێ داهاتی ووڵات..”…. وتاد.
سالار عزیز دەڵێ من شکاتم لەهەموو ئەوانە کردوە کە تۆمەتی کوشتنی بەکر عەلیان خستۆتە پاڵم! بەڵام دەکرێ سالار عزیز وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە ئایا بۆچی لەناو سەدان خۆپیشاندەردا تەنها بەکر عەلی ڕابەری ئاوارەکان کە سالار چەندجار دیویەتی و بێگومان ئاگاداری وتارە بەناوبانگەشی بووە لە مەراسیمی یەکی ئایاردا لە یاریگای سلێمانی، دەکوژرێت!؟ ئەویش لەکاتی تەقەکردن لە خۆپیشاندەران نا، بەڵکو لەدوای بلاوەپێکردنی خۆپیشاندەران و ڕاکردن بە دوایداو تەقەلێکردنی لەناو کۆڵانەکاندا و بریندارکردن و پاشان کوشتنی!؟ سالار عزیز خۆشی دان بەوەدا دەنێ کە ئەو کەسەی بەکری کوشتوە بەدوایدا رایکردوە و لەناو کۆڵانی نزیك ماڵی ملازم عومەردا کوشتویەتی!
لینکی وتاری شایەد حاڵێكی چۆنیەتی کوشتنی بەکر عەلی، بەناوی ئالان دانیارەوە:

لینکی رونکردنەوەی جەزا حسین شایەتحاڵێکی دیکەی روداوەکان سەبارەت بە چەواشەکاریەکانی سالار عزیز دەربارەی دەستفرۆشان و هەروەها مەسەلەی خانوەکانی حامیەو دروستکردنی پارکی ئازادی وکوشتنی بەکر عەلی :
سالار عزیز بۆیە ئێستاش لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری توڕەیە، چونکە هێشتا سێبەری وەستانەوەی حزب دژی پیلانەکانی دژی خەڵکی زەحمەتکێش و دەستفرۆش و ئاوارە لە مێشکیدا دەزرنگێتەوە. سالار عزیز کاتێك ئێمە بەرگریمان لەدەستفرۆشان دەکرد، دەیوت ئەم حزبی کۆمۆنیستە بەرگری لە لادێی دەکات. با لادێیەکان بچنەوە لادیکانیان! ئەو لادێیانەی کە لەبەر هەژاری و بەهۆی سیاسەتی راگواستنی رژێمی بەعسەوە بەناچاری لەناو شاری سلێمانیدا نیشتەجێبوون و کاك سالار و هاوڕیکانی لەسەر وورگی ئەوان “شۆڕشیان”کردو هەر بەهۆی ئەوەی ئەو خەڵکە نەوای ئەوان بوون، حکومەتی بەعس رایگواستن و ئەنفالی کردن، بەڵام پاداشتی سالار عزیزی پارێزگاری حکومەتی کوردی ئەوە بوو کە بەشەق دەیناردنەوە بۆ لادێکانیان! سالار عزیز بۆیە هێشتا لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری توڕەیە چونکە نەیهێشت تاوانی کوشتنی بەکر عەلی بەسەریاندا تێپەڕێت و سێبەری بەکر عەلی تا ماوە بەدوای سالار عزیزەوە دەبێت!