مستەفا باهر:
٢٦ساڵ بەر لەئێستا و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ” ١٨ی ٤ی ١٩٩٨” کاتژمێر ٨:٥٠ خولەک، باندێکی تیرۆریستی مرۆڤکوژی ئیسلامی، دوو ڕابەری بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و دوو ئینسانی شۆڕشگێر و دوو ڕابەر و دووسیمای خۆشەویستی ئاوارەكان و یەکێتیی بیکارانو دوو سهرکردهی سهرسهختی کۆمۆنیستیان تیرۆر کرد. هەرچەندە ئەم كردەوە تیرۆریستە راستەوخۆ ئیسلامیەکان ئەنجامدەری بوون، بەڵام ڕوونە بە بێ هەڵکردنی گڵۆپی سەوز لەلایەن دەسەڵاتدارانی شاری هەولێرەوە، ئەنجامدانی کارێکی وەها لەناو جەرگەی شارێکی وەک هەولێردا، ئەستەم بوو. بەتایبەتی لە کاتێکدا کە تیرۆریستێکی وەک مەلا بەشیر لە مزگەوتەوە بەئاشکرا فتوای کوشتنی کۆمۆنیستەکانی دەدا و داوای داخستنی بارەگاو رۆژنامەی کۆمۆنیستەکانی دەکرد. دەسەڵاتدارانی هەولێر هیچ لێپێچینەوەیەکیان بەرامبەر بەم فەتوا کۆنەپەرستە مەلا بەشیرنەکر.
شاپور و قابیل… دوو رابەری شۆرشگێر و دوو شۆرشگێری رێگای دنیایەکی باشتر بوون. هەموو ژیانیان تەرخانکرد بۆ بەدیهاتنی دنیایەکی باشتر. لەکاتێکدا شاپورو قابیل ئاڵای سووری کۆمۆنیزمیان بەرزکردوە دەوڵەتە سەەرمایەدارەکان بانگەوازی مەرگی کۆمۆنیزمیان دەکرد و بە ملیارەها دۆلاریان بۆ دەزگا ڕاگەیاندن و نوسەرە بۆرژوازیەکان تەرخانکردبوو تا هێرشهکانیان بۆ سهر کۆمۆنیزم و مارکس بەردەوام بێت. بەرەی راست وچەپ فیهکهیان بۆ ” مهرگی کۆمۆنیزم و مارکس” لێدهداو تەپڵی سەرکەوتنی بازاڕی ئازاد و دیموکراتیەتیان لێدەدا. ئالەوکاتانەدا حزبەکەی شاپورو قابیل ئاڵای کۆمۆنیزمیان بەرزکردەوە ، نەک تەنها به نوسین و وتاردان، بهڵکو له مهیدانی پراتیکدا وەستانەوە بەرامبەر ئەو زوڵم و ستەمەی کە سهرمایهداران و دهسهڵاتهکهی له کوردستان دەرهەق بە کریکارانو خەڵکی هەژاری کوردستان ئەنجامیاندەدا، لهو جهنگهڵستانهی ئهو کاتەی کوردستاندا، ئهوان ڕێکخهری کرێکاران، ئاوارهکان و بێکاران و ژنان بوون. هەربۆیە حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی و حزبە ئیسلامیەکان دەیانویست لەڕێ لێدان لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراقەوە کۆتایی بە بزوتنەەی کرێکاری بێنن، هەرچەندە توانیان پاشەکەشە بە حزبەکەی شاپورو قابیل بکەن ، بەڵام دەبێت سەرمایەداران و حزبەکانیان باش ئەوە بزانن تا ئەوکاتەی ململانێی چینایەتی مابێت، تا ئەوکاتەی ململانێی نیوان دارا و نەدار، هەژار و دەوڵەمەند مابێ، تا ئەو کاتەی ململانێی نێوان کرێکارو سەرمایەدارهەبێت، کۆمۆنیزم و بزوتنەوەکەی دەمێنێت و خەبات و تێکۆشانی هاوبیرانی شاپورو قابیل و بەردەوام دەبێت.
بەرزوو بەڕیزبیت یادی ئەو دوو هاوڕێ تیکۆشەرە.
١٨/٤/٢٠٢٤