Home ئەدەب “هەموومان، ٸێمە، تووماجین!”

“هەموومان، ٸێمە، تووماجین!”

by admin
0 کۆمێنت 51 بینینەکان

ڕێبوار:
هەموومان، ٸێمە، تووماجین!
گشتمان گەرووی یەک هاوارین،
یەک ٸامانجین!
گەرووی هاواری ٸازادين
ٸازادي دەنگی تووماجین؛
ٸازادي داد و ڕاپەڕین
ٸازادي مافی دەربڕین
ٸازادي ملیۆن هاوارین
بەسەر بەندیخانەیاندا؛
وەک هەڵۆ، هەورەتریشقە،
داٸەدەین و داٸەبارین
قەڵایان، تێک ٸەڕووخێنین؛
بانگەوازین؛
نەک هەر لێرە، لە کوردستان؛
نەک هەر ٸێران،
بانگەوازی دەیان ملیۆن گەرووی هاواری ٸازادین
لەسەدان شاری گشت جیهان!
دەنگی جیهانی بێ-سنوور
ٸەنترناسیۆنالی هاوار!
ملیۆن هاواری یەکگرتوو!
خیابان هەمدیسان بەگوڕ،
خرۆشاوە!
گڕتووخانەیان تێک ٸەدەین
دەنگی بەدیل-گیراوی ٸەو
دەنگی توماج
دەنگی یەخسیر، ڕزگار ٸەکەین؛
دەبا دەربڕین ٸازاد بێ!
تۆماج دەنگی
ٸازادي ڕادەربڕینی هەموومانە.
توماجمان دەبێ ٸازاد بێ!
هەموومان، ٸێمە، تووماجین!
گشت، گەرووی هاواری بەرزی
ٸازادي ڕادەربڕینین!
هەموومان، ٸێمە، تووماجین!
هەموو گەرووی یەک هاوارین:
گەرووی هاواری ٸازادي
ٸازادي دەنگی تووماجین
هەموومان، ٸێمە، تووماجین

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیوەندی زیاتر