Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانی دیپۆرتی پەنابەران بۆ ڕواندا ڕابگرن!

دیپۆرتی پەنابەران بۆ ڕواندا ڕابگرن!

by admin
0 کۆمێنت 29 بینینەکان

بەناڕەزایەتی دژ بەناردنی زۆرەملێی پەنابەران بۆ رواندا پەیوەستبن!
رۆژی چوارشەممە یەکی ئایاری ٢٠٢٤
کاتژمێر: 5:30ی ئێوارە
شوێن: بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیران لەلەندەن
Downing Street, SW1A
ئەم هەفتەیە حکومەتی بەریتانیا پلانی بۆ دەستگیرکردنی پەنابەران بەرزکردەوە تا بە زۆرەملێ دیپۆرتی ڕواندایان بکات ئەمەش بەدوای پەسەندکردنی یاسایەک دیت کە هەفتەی رابردوو لە پەرلەمانی بەریتانیا دەنگی پێدرا.
لەگەڵمان بن بۆ بەرگرتن بەم سیاسەتە نامرۆڤانەیە، بەشداری چالاکیەکانمان بکەن و لەم خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیە هاوشان بە بەشداری ئەندام پەرلەمانی بەریتانیاو هەڵسوڕاوانی یەکێتیە کرێکاریەکان دەنگی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەم سیاسەتە بەرز رابگرین.
باپێکەوە داوای دەستبەجێ هەڵوەشاندنەوەی پلانەکە بکەین وە داوای ئازادکردنی سەرجەم پەنابەرە گیراوەکان لەگرتووخانە دەستبەسەرەکان و کۆتایهێنان بەدەستبەسەرکردنی پەنابەران بکەین.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
ڕێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی- بێمرز
بۆزانیاری زایاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە:

٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦

٠٧٨٧٧٤٨٩٦٢٦

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیوەندی زیاتر