Home ئەدەب زۆر نزیکی لێم….

زۆر نزیکی لێم….

by admin
0 کۆمێنت 66 بینینەکان

گۆرانی : خۆلیۆ ئێگلێسیاس
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: پشکۆ ناکام

زۆر نزیکی لێم
ئەمەوێ هەموو ژیانم
هەر نزیک بی لێم
ئەمەش ئاستەمە
چ بۆ تۆ،،چ بۆ من
چونکە :کەسێکی تر چاوەڕوانتە
زۆر نزیکی لێم
سبەی وادەی سەفەرتە
منیش ڕۆژگار
و
ژیانێکی بێ تۆ بەسەر بەرم
جۆن ئەتوانم..؟ نازانم
هەوڵی قسە کردن مەیە
فرمێسکەکانت لەسەر ڕوومەتم
هەموو شتێک
كە بکرێ بووترێ ،ئەڵێ
خۆشت ئەزانی
ئەمڕۆ لە دوێنێ
زیاترم خۆش ئەوێ ی

ئاخۆ بە بێ تۆ
ئەم ژیانە، چۆن بگوزەرێ

بۆ تەنها شەوێکی تر
ڕێ بە ببێ بەدوا خەونەکانی
نێوانمان،، بۆ ئەبەد
كە سبەی هات
ئیتر تۆ لێرە نەماوی
گەر چی لە خەوەکانا
زۆر نزیکی لێم

زۆر نزیکی لێم
سبەی کاتێ دەست ئەگێڕم
تەنها یەک شوێن خاڵیە
ماچی سەرینە چۆڵەکە ئەکام
تا ڕووخسارت ببینم
زۆر نزیکی لێم

من ڕزگارم کردیت
بەڵام تا ئەبەد
بەندی ناو دڵمیت
چونکە تاکە شوێنی
شایستەی تۆیە کە لێ ی بیت
زۆر نزیکی لێم
گەر سبەی ڕۆژیش نەهات
با نەیەت…
گەر لەگەڵما بیت
دونیا لە خولانەوە ناکەوێت

چۆن تۆ نزیکی لێم
منیش نزیکم لێت

ئەمشەو هی ئێمەیە
كە ڕۆشتیت
لە ساتەکانا…لە ڕۆژەکانا
خۆشەویستیم بۆت، بەردەوامە
لەبەر ئەوەی
هەردەم زۆر نزیک ئەبی لێم’
…..زۆر نزیکی لێم

“”””””””””’

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیوەندی زیاتر