لێناگەڕێین خوێنی سەردەشت بەنێوچاوانی بنەماڵەی بارزانیەوە کاڵ ببێتەوە
ڕێکخراوی داکۆک ساڵیادی تیرۆر کردنی سەردەشت عوسمان زیندوو ڕادەگرێت .
لە گەورە شارەکانی بەریتانیا بە بەشداری کوردانی بەهەڵوێستی بەریتانیا گردبوونەوەی ناڕازایەتی بەرانبەر بە بەردەوامی خەفەکردنی ئازادی لە کوردستان و بەردەوامی تیرۆرکردن و زیندانی کردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکواننان و ئازادیخوازان ، لە مەیدانەکانی ناوەڕاستی شاردا گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ساز دەکات .
هەتاوەکو نادادی و ستەم و نەبوونی ئازادی و حوکمڕانی دووبنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی بەردەوام بێت ، داکۆک ( نا ) یەکی گەورەوبوێرە بەردەوام و بەردەوام ناوە ناوە لە یادی پێشێلکاریی و ستەمەکانیاندا دەتەقێتەوە بە ڕووی ڕەشی قێزەونیاندا .
ئێمەش لە کاروانی ناڕەزایەتیەدا دەنگمان تێکەڵاوی هاوارو توڕەیی بنەماڵەی شەهیدەکان و خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان و سەرجەم ئازادیخوازانی بوێری بەویژدانی سەرڕاست دەکەین .
تکایە لە هەرکوێیەکیت ویژدانی خۆت ئاسودە بکە ، بوونی خۆت بسەلمێنە بە هەر شێوازێک بێت ببە بە ( نا )یەک لە ناو ئەو هەزاران نایەی کە بەرز دەبێتەوە لەناخو گەرووی ئازادیخوازان.
هەورامان نیعمت
سەرپەرشتیاری ئەنجومەنی بێرمینگهامی ڕێکخراوی داکۆک