Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانی بەریتانیا: لە چواردەهەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان دا

بەریتانیا: لە چواردەهەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان دا

by admin
0 کۆمێنت 69 بینینەکان

لێناگەڕێین خوێنی سەردەشت بەنێوچاوانی بنەماڵەی بارزانیەوە کاڵ ببێتەوە

ڕێکخراوی داکۆک ساڵیادی تیرۆر کردنی سەردەشت عوسمان زیندوو ڕادەگرێت .

 لە گەورە شارەکانی بەریتانیا بە بەشداری کوردانی بەهەڵوێستی بەریتانیا گردبوونەوەی ناڕازایەتی بەرانبەر بە بەردەوامی خەفەکردنی ئازادی لە کوردستان و بەردەوامی  تیرۆرکردن و زیندانی کردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکواننان و ئازادیخوازان ، لە مەیدانەکانی ناوەڕاستی شاردا گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ساز دەکات .

هەتاوەکو نادادی و ستەم و نەبوونی ئازادی و حوکمڕانی دووبنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی بەردەوام بێت ، داکۆک ( نا ) یەکی گەورەوبوێرە بەردەوام و بەردەوام ناوە ناوە لە یادی پێشێلکاریی و  ستەمەکانیاندا دەتەقێتەوە بە ڕووی ڕەشی قێزەونیاندا .

ئێمەش لە کاروانی ناڕەزایەتیەدا دەنگمان تێکەڵاوی هاوارو توڕەیی بنەماڵەی شەهیدەکان  و  خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان و سەرجەم ئازادیخوازانی بوێری بەویژدانی سەرڕاست دەکەین .

تکایە لە هەرکوێیەکیت ویژدانی خۆت ئاسودە بکە ، بوونی خۆت بسەلمێنە بە هەر شێوازێک بێت ببە بە ( نا )یەک لە ناو ئەو هەزاران نایەی کە  بەرز دەبێتەوە لەناخو گەرووی ئازادیخوازان.

هەورامان نیعمت

سەرپەرشتیاری ئەنجومەنی بێرمینگهامی ڕێکخراوی داکۆک

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیوەندی زیاتر