ئەمڕۆ، لە چەندین گۆڕەپانی جیهان و کوردستان، مەراسیمی ١٤مین ساڵیادی سەردەشت عوسمان بەڕێوەدەچێت.
بڕیار وایە، لەسەر گڵکوی سەردەشت عوسمان، لە گوندی گردعازەبان لە هەولێر، کاتژمێر ٤ـی ئێوارە مەراسیمی ١٤مین ساڵیادی تیرۆرکردنی لەلایەن خانەوادەکەی و ئازادییخوازان و ڕۆژنامەنووسانەوە بکرێتەوە.
هەروەها کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی ئێوارە لە بەردەم باخی گشتیی لە سلێمانی، مەڕاسیمێک بۆ ساڵیادی سەردەشت عوسمان بە بەشداریی ئازادییخوازان و ڕۆژنامەنووسان بەڕێوەدەچێت.
لەلایەکی دیکەشەوە، کاتژمێر ٥ـی ئێوارە، لەسەر مەزاری کاوە گەرمیانی لە کەلار، مەڕاسیمێک بەڕێوەدەچێت.
بەهەمان شێوە لە دەرەوەی وڵات، چەندین چالاکیی لە شارەکانی لەندەن، بێرمینگهام، نیوکاسڵی بەریتانیا، لەلایەن ڕێکخراوی ١٧ـی شوباتەوە بەڕێوەدەچێت.
هەروەها لەلایەن ڕێکخراوی داکۆکەوە، لە هەریەک لە شارەکانی لەندەن، بێرمینگهام، مانچستەر، کاردیف، نیوکاسڵ، گڵاسکۆ ساڵیادی شەهید سەردەشت دەکرێتەوە.
لە شاری یوتۆبۆری وڵاتی سویدیش، کاتژمێر ٥ـی ئێوارە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەدەچێت.
جێگای ئاماژەشە دوێنێ ڕێککەوتی ٢٠٢٤-٥-٤ لە هۆڵەندا لە بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو. هەروەها هەر دێنێ ڕێککەوتی ٢٠٢٤-٥-٤ لە بەردەم کۆشکی سپی لە ئەمریکاش یادی سەردەشت عوسمان کرایەوە.
٢٠٢٤-٥-٥