Home ساڵیادی سەردەشت 2024 وێنە: دوێنێ ڕێککەوتی ٢٠٢٤-٥-٤ لە لەبەردەم پەرلەمانی هۆڵەندا یادی سەردەشت عوسمان یادی سەردەشت عوسمان کرایەوە

وێنە: دوێنێ ڕێککەوتی ٢٠٢٤-٥-٤ لە لەبەردەم پەرلەمانی هۆڵەندا یادی سەردەشت عوسمان یادی سەردەشت عوسمان کرایەوە

by admin
0 کۆمێنتەکان 110 بینینەکان

لەبەردەم پەرلەمانی هۆڵەندا یادی سەردەشت عوسمان بەرز ڕاگیرا
سەردشت عوسمان ئەو ڕۆژنامەنووسەی بە ئەدەبییانە ڕخنەی ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار دەکرد، لێ حزبی دەسەڵاتداری دواکەوتوو بەفیشەک وەڵامی دایەوە،
زۆر ڕامام و بیرم کردەوە،بەدوای وشەیەک یاخود ڕستەیەک کەشایستەی تۆ بێت سەردشتی باڵای ئازادی نەبوو تەنها خودی خۆت پێناسەی بۆ هەموو بڵندیەکت ،زۆر گەڕام بەنێو خەیاڵدانمدا بەدوای ئەو هزرو ئازایەتییەی ئێوە(سەردشت و کاوەو سۆران)تا بمگەیەنێت بەتامی ئازادیی! لێ نەگەڕام تا لە ئێوە فێربووم بۆ خۆم نەژیم و موڵکی زۆڵملێکراوان و نەداران بم، لێ نەگەڕاوم و وەکو تۆو سۆران،قەڵەمەکەتانم هەڵگرتو سوێندم خواردە تا دواهەناسە لەگەروومدابێت وەلێ ناوەستم وکۆڵنادەم لەسەر وتنی حەقیقەت و ئازادیی و دادپەروەری، سەردەشت وسۆران میراتگری حەقیقەتی ڕاستگۆیانەی ئێوە هەرئێمەی خانەوادە نین بەڵکو سەدان ئازادیخوازو هاوبیر هەن بوونەتە هەڵگری دۆسیەکەتان وخامە خوێناویەکەتان و ناهێڵن بکوژان بەئاسوودەیی سەرخەوێکیش بشکێنن، بۆ سەلمێنەری ئەم ڕاستیەش ئەوەتا بەردەوام یادو ناوتان بەرز ڕادەگیرێت و ڕۆژی تیرۆرکردنتان وەک خۆتان بە بەرزی ماوەتەوە،هەزاران پەیڤ و ڕستەو وتارو هۆنراوە بۆ ئێوەی باڵا یادتان بڵند ڕادەگرن،ئەمە قوربانی دانی ئێوەیە ئەگینا زۆر هەبوون چوون و کەسیش بە بای خەیاڵیا نەهات، بەڵام ئێوە ڕووناکیتان بە ڕێگای ڕێبازێک دا هەرگیز خامۆش نابێت.ئێوە سەرتۆپی ئازادین و بانگەوازن بۆ دادپەروەری، پەیمان بێت ئێمە بەرەهەمەکەتان بچنینەوە، ژیانی ئێوە بووە بەردەبازی ئازادی سبەی هەمووان….، ژینتان ئامانج و ڕێگای داهاتووی کۆمەڵگایە.

گەردەمامەحەمە
4/5/2024

لێدوانێک بەجێ بهێلە