لە وڵاتی بەریتانیا له شاری(گڵاسگۆو) ١٤ـەمین ساڵەی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان کرایەوە
یادت هەمیشە زیندووبێت….
ئەمڕۆ وەک ئه ندام و چالاكوان له ولاتي بەریتانیا له شاري(گڵاسگۆو)بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی داکۆک هەڵساین بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانێک بۆ یادکردنەوەی شەهیدی قەڵەم (سەردەشت عوسمان) کـه١٤ ساڵ لەمەو پـێـش بـە ناحەق بـەدەسـتـی جەلەدەکـانـی بـنـەماڵای بـارزانـی بـەشـێـوەیـەکـی زۆر نامرۆڤانـە تـیرۆرکـرا پـاش چوارده ساڵ بـەسـەر ئـەو کردەوە تیرۆرستیـەدا ئـەوەی جێگای داخـە بـکـەرانـی ئـەو کـارە بـەسزای یاسای خۆیان نـەگشـتون و لە لایـەن پـەرپرسان و دەسەڵاتدارانـەوە داڵـدە دراون، شەهیدکردنی سەردەشت عوسمان زیندەبەچاڵکردنی هەزاران خۆزگە و ئاواتی گەنجێک بوو شکاندنی خامێکی چاونەترس و بوێر و دلێر بوو دڕاندن و پارچە پارچەکردنی کتێبێک بوو پێش ئەوەی بگاتە بەردیدەی خوێنەرەکانی، سوتانی جەرگی دایک و باوکێک بوو…
دوا دێڕەکانی سەردەشت عوسمان بۆ ئازادی خوازان…
“تا ئهو شوێنهی كه ماوین ئهبێت قسهبكهین، لهو شوێنهش كه تهمهنمان كۆتاییهات؛ با هاوڕێكانم خاڵێكم بۆ دابنێن و بێنە سهر دێڕێكی نوێ و سهر لهنوێ دهستپێبكەنەوه”
سەردەشت لەبەر ڕەخنە و ڕاپۆرتەکانی تیرۆر نەکرا بەڵکوو درکیان کردبوو سەردەشت قەڵەم و هزرێکێ ئەوەندە بوێر و ناوازە و جوان نووسە بۆ پاشەڕۆژیان دەبێتە بەربەست و ڕێگرێکی گەورە و توانای هەیە ببێتە کاریزمایەکی ناوازە و پێشڕەوی سەدان هەزار کەس، تۆ بە جەستە لامان نەمایت بەڵام یاد و ڕۆحییەتت بۆ هەمیشە لە نێو دڵ و دەرونی ئێمەی ئازادی خواز دەمێنێتەوە، سەرشۆڕی بۆ بکوژانی وه سه ر وفراري بۆ تەواوی ئازادی خوازان.
05/05/2024
گڵاسگۆو
ئەندام و چالاکوان لە ڕێکخراوی داکۆك_Dakok