پشکۆ ناکام:
[ خۆزگە هەر کەسێ بە قەد زانینی خۆی قسەی بکردایە ،ئێستا دونیایەکی زۆر بێ دەنگمان ئەبوو………….]
” ناپلیۆن پوناپارت”
…..کاک ” لەتیف فاتیح” ناوێکی دیاری سایتەکانە کە ڕۆژانە بە سێ چوا ووتار بە بۆچوونکانی لەسەر هەموو بابەتەکان ئاشنا ئەبین ، بەڵام ” وەک خۆی ئەڵێ – لێ-” ئەمجارەیان فاوڵێکی گەورەی کردوە کە لەسەر بابەتێک نووسیوێتی کە بە زۆر سواری سەر ملی بوە و وەک “شارەزا”یەک !! باسی لێوە ئەکا ، چەکوشەکەی ئەمجارەی کاکە لەتیف کول بوە و هەروا بە ئاسانی تێناپەڕێ ، ئەو برادەرە لەسەر شانۆگەری “ڕووتبوونەوە” ووتارێک یان تێک شکانێکی نووسیوە کە ناکرێ لێ ی بێ دەنگ بم ، بۆچی ؟ چونکە ئەو شانۆگەرییە لە کۆتایی هەشتاکانا ئێمە وەک ” تیپی شانۆی ئارات” لە ئامادە کردن و دەرهێنانی “د. فاضل جاف” و نواندنی بەندە و کاکە کۆردۆ گەڵاڵی لە ” سوید ” پێشکەش کراوە و حیزبە کوردییەکانی قەڵس کرد ، کاک لەتیف ئەڵێ :دەقەکەی مروژیک کە دەقێکی عەبەسیانەیە !!! کە لە ڕاستیا دەقەکە لەو جۆرە دەقانەیە کە پێ ی ئەووترێ ” لا معقول” واتا نا مەعقول کە شوێن و زەمانی بەسەرهاتی دەقەکە دیار نیە و زۆربەی دەقەکانی مروژیک لەسەر هەمان بنەما نووسراوە؛ ڕووتبوونەوە ..دوو پێغەمبەر..گێژەن…و ئەوانی تریش، بۆ ئەوەی لە هەچ شوێن و زەمانێکی تر نمایش کرا گونجاوبێ، جگە لەوەش خۆزگە کاک لەتیف لوتفی بکردایە و بە یەک دوو دێڕ شەرحێکی ” دەقی عەبەسی” بکردایە تا ئەوانەی وەک خۆی خوێنەوار نین بیانزانیایە عەبەسی یانی چی.. ئەو ئەڵێ جگە جل و بەرگ و شێوازە ئەوروپێکەی خۆ گۆڕین و جانتاکانی دەستیان تەواو” کورداندویانە”! جا تۆ بڵێ ی گەر دوو ئەکتەرەکە ڕانکوچۆغەیان لەبەر بوایە دەق و جل و بەرگ تەواکەری یەکتر نەئەبوون دەستەکەش تەسبیحێکی پێ بوایە زۆر تۆخ ئەیان کوردان..!! کاکە لەتیف درکی بەوە نەکردوە ئەو دوو جانتایە بۆ ؟ خۆ ئەو دوو جانتایە بە سودفە و لە خۆڕا لە دەقەکەیا نیە ، جا کاکە لەتیف کە شارەزای دەقی عەبەسییە بۆچی ئیشارەتی پێ نەیاوە ؟
ئاخۆ بۆچی کاک لەتیف ئەڵێ : دەستەکەی بەغا کە ڕاستیا ئەو دەستە سیمبولی دەسەڵاتە لەهەر کوێ و هەر شوێنێکا هەبێ و ئەکرێ لە جیاتی تاران و تورکیا ..و ..بەکار بهێنرێ ، مرۆژیک خۆی مەبەستی لە دەسەڵاتی کۆمۆنیزمی پۆڵۆنیایە ، …کاک لەتیف ئەیەوێ هەر بە زۆر میللەت بخاتە دەقەکەوە کە تیا نیە یان وەک خۆی ئەڵێ : سیاسییەکان لە لایەک و میللەت لە لایەک ، دیارە قوڵبوونەوە لە عەبەسیەت ئەمەشی لێ تێک یاوە ، دەنا ئەو دوو کارەکتارە سیاسییەکان خۆیانن بە هەموو ڕابردوو و حازرێکیانەوە ، جگە لەوەی هەر یەک لەودووانە شەخسیەتی چەن کەس و لا و قۆناغ ئەنوێنن بێ ئەوەی عەبەسییانە سیاسەت بکەن…مرۆژیک میللەت بێ ئومێد ناکا وەک کاکە لەتیف تێ ی گەیشتوە بەڵکو پێ ی ئەڵێ ئەوە چیرۆکی دەسەڵاتدارەکانی لای ئێوەن ، ئەو دەسەڵاتدارانەی بۆ ” دەست ” ئەچمنەوە و تەنها واز لە جانتاکانیان ناهێنن ، خۆزگە کاکە لەتیف بە شیکردنەوەیەکی ” نا عەبەسیانە” پێ ی ئەووتین بۆ دەستبەرداری جانتاکان نابن..؟
کاک لەتیف چەکوشەکەی زۆر بە قورسی بەکار هێناوە و باس لە ” تراژیدیا” و ” تراژکۆمیدیا”ی دەقەکە ئەکا بێ ئەوەی بزانین ئەوەش بەشێکە لە عەبەسییەتی دەقەکە یان پریشکی بەر کەووتوە ، دەقی ” ڕووتبوونەوە ” کۆمێدی نیە وەک کاک لەتیف بۆی داتاشیوە ، بەڵکو مەهزەلەی سیاسییە دسەڵاتدارەکانە کە لەلای بینەر مایەی پێکەنینە…” ڕووتبوونەوە ” دەقێکە چەکوشێکی تیژی ئەوێ کە خەڵکی خۆی بەکاری بێنێ ، چەکوشیش جۆری هەیە وەک عەبەسی و ناماقول…..
تێبینی : نمایشەکەی ” ڕووتبوونەوە”ی تیپی شانۆی ئارارات لە ” یو توب” هەیە.
شانۆگهری ” ڕووتبوونهوه ” Strip Tease Part 1
شانۆگهری ” ڕووتبوونهوه ” تیپی شانۆی ئارارت / ستۆکۆڵم – ساڵی ۱۹۸۹ئامادهکردن و دهرهێنانی ” فازڵ جاف “
www.youtube.com
https://www.youtube.com/watch?v=s0fVN45YbrM
shanogeri Rutbunewe / tipi shanoy Ararat – Stockholm, Sewden , 1989 Part 2
www.youtube.com
https://www.youtube.com/watch?v=PYvRd2tM5dQ
شانۆگهری ڕووتبوونهوه / Strip Tease Part 3
www.youtube.com