Home بیروڕا کورتیلە وەڵامێک بۆ کەنارکەوتوە ئەقڵ ژەنگاوییەکەی شاخ و بامێ پاککەرەکەی شار

کورتیلە وەڵامێک بۆ کەنارکەوتوە ئەقڵ ژەنگاوییەکەی شاخ و بامێ پاککەرەکەی شار

by admin
0 کۆمێنتەکان 74 بینینەکان

کاروان ئەحمەد:    

پێوەر لای ئەم ئەقڵ ژەنگگرتوانەی شاخ بۆ هەڵسەنگاندنی رەخنەگران و رۆژنامەنوسان تەمەنە، ئەوەی تەمەنی کەم بێت و هەرچەند بەتوانا بێت لە پیشەکەی خۆیدا لای شاخاوییەکان هەر بە منداڵ هەژمار دەکرێت! کاوە گەرمیانی هێندە لە کارەکانی بنکۆڵکار بو هەرگیز لە سکاڵالێکردن نەدەدۆڕا چونکە بەبێ بەڵگە هیچ بابەتێکی بەیان نەدەکرد، باسی دادگا و حاکمەکانی خۆتان ناکەم چونکە تیرۆریست دەکەن بەپولە و پەپولەش بە تیرۆرست.

کاوە گەرمیانی ئەو رۆژنامەنوسە گەرمیانییە بو کە لە دڵی دەسەڵاتتانی دەداو ورد و خاشی دەکردن و پەڕو باڵی کردبون بۆیە چاوتان بەرایی نەداو تیرۆرتان کرد تاوەکو بەدڵی خۆتان ژێر زەوی و سەرزەوی گەرمیانتان تاڵانکرد.

سەبارەت بە دادگاش، دادگا هی خۆتانە بۆ خۆتان دروستتان کردوە چیتان بوێ هەر ئەوە دەکان خۆ لە بەرژەوەندی ئێمە بڕیار نادا!

  • ئێمە نەبوین لە رێگەی کوڕەکەمانەوە هەرچی جەمەلۆنی تانجەرۆیە دروستی بکەین.
  • ئێمە نەبوین کە خەریکی نەقڵکردنی نەوتبوین لە رێگەی کوڕەکەمانەوە.
  • ئێمە نین کە کەپرەکانی تەقتەق بکڕین.
  • کاوە گەرمیانی سەرنوسەر و خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری رایەڵ
  • ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنوسانی نێوەدەوڵەتی
  • پەیامنێری ئاوێنە لە گەرمیان
  • ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنوسان
  • پەیامنێری رادێوی ئازادی

چەندین کاری تری بە ئەنجام گەیاندوە.

لەم گەردونەدا هەمو شت کاتی خۆی دێت، با کاتی خۆی بێ ئێمەش حەق و حیسابی خۆمان دەکەین!

کاروان ئەحمەد، برای شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی

لێدوانێک بەجێ بهێلە