Home بیروڕا ساڵی 2030 ئەوروپا وای لێدێت لەسەر لایکێک لە سێدارە بدرێیت!

ساڵی 2030 ئەوروپا وای لێدێت لەسەر لایکێک لە سێدارە بدرێیت!

by admin
0 کۆمێنتەکان 59 بینینەکان

ئیدریس مستەفا:     
ئەمە قسەی دوێنێکەی “ئیلان ماسک”ی خاوەن Xی ئیستا و تویتەری جاران و داهێنەری سەیارەی کارەبایی تێسلا و یەکێک لە بلیۆنێرە گەورەکانی ئەمریکا و جیهانە، کاتێک بیستی فەرەنسا خاوەنی ئەپی تەلەگرام “پاڤێڵ دورۆڤ”یان دەسگیرکردووە لەود ەمەی بەسەردانێک هاتۆتە فەرەنسا ئەم قسەیەی لە سۆشیال میدیا گەورەکەی خۆیدا X بە تایتڵی گەورە نوسی وەک لە پۆستە ئینگلیزیەکەی خوارەوەدا دیارە.
فەرەنسا بە بیانووی ئەوەی گوایە ئەپی تەلەگرام هاوکاری ئەوروپا ناکات بۆ دۆزینەوەی مافیاکانی ماددەی بێهۆشکەر و شتی تر بۆیە دەستگیرکراوە. پاڤێڵ دورۆڤیش دەڵێ تەلەگرام ئەپێکی بێ لایەنە و نایەوێ دەسوەرداتە ئەو هاوکێشە سیاسیانەی جیۆپۆلەتیلی وڵاتان گرفتیان هەیە لەسەری.
پاڤێڵ دورۆڤ بە رەچەڵەک روسیە و هەرچەندە حکومەتی روسیا خلافی هەیە لەگەڵیدا بەڵام سەفارەتی روسیا لە پاریس یەکسەر داوای روونکردنەوەی کردووە لە فەرەنسا سەبارەت بە گرتنەکەی.
ساڵی ٢٠١٨ کاتێک حکومەتی روسیا بۆ ماوەیەک ئەپی تەلەگرامی پەکخست ولاتانی ئەوروپی لە پێشیانەوە ئەم فەرەنسایە کردیان بە هەرا و گوتیان روسیا مافی ئازادی راگەیاندن و ئازادی رادەربڕین پێشێل دەکات دەبێ دەسبەجێ ئەپی تەلەگرام بخرێتەوە گەڕ. جا پرسیار ئەمەیە:
ئایا ئەوروپا بەتایبەت فەرەنسا ئاخۆ ئیستا چی دەڵێن کە خۆیان نەک ئەپی تەلەگرام بەڵکو خاوەنەکەشیان دەسگیرکردووە بە شێوەیەکی مافیاییانە؛ هەر وەک فلیمی مافیایی کاتێک پاڤێڵ دورۆڤ لە فڕۆکە تایبەتیەکەی خۆیەوە دەنیشێتەوە لە فڕۆکەخانەیەکی پاریس، پۆلیسی ئەو وڵاتە یەکسەر بێ هیچ پرسیار و بێ هیچ ئاگاداریەک و راگەیاندراوێکی پێشوەختەی قانونی دەسگیری دەکەن و دەیبەن بۆ شوێنێکی نادیار.
تێبینی من بۆ ئەو کەس و قەڵەم بەدەستانەیە لە کوردستان کە زۆر سەرسامن بەوەی گوایە ئەوروپا لانکەی ئازادی رادەربڕین و راگەیاندنە، با ئەم رووداوە و چەندان رووداوی وەک جولیان ئەسانج و پەلامار و قەدەغە بۆ سەر هەموو شتێکی روسی لە دوو ساڵی رابردوودا دەیسەلمێنێ کە ئازادی راگەیاندن و رادەربڕین لە ئەوروپا گەورەترین درۆیە و تەنها لەو ئاستەدایە کە ئەوروپا نەخاتە ژێر پرسیارەوە لە مەسەلە جارەنوسسازەکاندا لە کاتێکدا کرۆکی ئازادی لەوەدایە مرۆڤ لەسەر مەسەلە چارەنوسسازەکان قسەی خۆی بکات و ڕای خۆی هەبێ.

لێدوانێک بەجێ بهێلە