Home بیروڕا شۆڕشگێڕان و هەڵبژاردن

شۆڕشگێڕان و هەڵبژاردن

by admin
0 کۆمێنتەکان 74 بینینەکان

نووسینی: جۆن مالینۆ:   
بەشداریکردن بۆچی؟
مارکسیستە شۆڕشگێڕەکان بڕوایان بە ئاڵوگۆڕیپێدان بە سەرمایەداری بەرەو سۆسیالیزم لە رێگای میکانیزمەکانی ریفۆرمی پارلەمانتاریانەوە یان هەڵبژاردنە پارلەمانیەکانەوە نیە.
ئێمە تەنانەت پشتگیری لە ئەو دەستەواژە تەماویەش ناکەین کە رایدەگەیەنێت “ئەوەی پێویستە تێکەڵەیەکی زۆرینەی پارلەمانی چەپڕەوانە لە پەرلەماندا هەبێت و لە دەرەوەی پارلەمانیش چینێکی کرێکاری رێکخراو پشتگیری بکات” ، وە بە پێی ئەنجامگیری مارکس بۆ ئەزموونی کۆمۆنی پاریسی1871 کە دەڵێت:
“چینی کرێکار هەروا بە ئاسانی ناتوانێت دەست بەسەر دامەزراوە چەسپاوەکانی دەوڵەتدا بگرێت بۆ بەکارهێنانیان لەپێناوی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی”.
وە دوای ئەوەی لینین لە پەڕتوکەکەیدا (دەوڵەت و شۆڕش)ی ساڵی 1917، بۆمان دەردەکەوێت کەوا چینی کرێکاران پێویستی بەوە هەیە ئامرازی چەسپاوی دەوڵەت بە پارلەمانیشەوە لە شۆڕشێکی سەرتاسەریدا لە بناغەوە ریشکێش بکات، وە جێگای بە دەوڵەتێکی کرێکاریانەی دامەزرێندراو لەسەر بنچینەی شورا کرێکاریە هەڵبژێردراوەکان لە شوێنی کارکردن و گەڕەکەکانی نیشتەجێبوونی چینی کرێکاران بگرێتەوە. هەروەها لێنین لە پەڕتوکی (نەخۆشی چەوپڕەویانەی منداڵانە لە کۆمۆنیزم)دا دەڵێت تەنها و تەنها شورا کرێکاریەکان نەوەک پارلەمان دەکارن ببنە تاکە چارەسەر بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی پڕۆلیتاریا.
هەروەها ئێمە لەوەش تێدەگەین کە پارلەمان (یاخود کۆشکی سەرۆکایەتی) ئەو شوێنە نیە کە کانگای دەسەڵاتی راستەقینە لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا پێکدەهێنێت. دەسەڵاتی راستەقینە لە ئەنجومەنەکانی بەڕێوەبردنی کۆمپانیا زەبەلاحەکان، بانکەکان، دامەزراوەییە داراییەکان و لە دامەزراوەی دەوڵەتدا(سەرکردایەتیەکانی هێزە چەکدارەکان و دادوەری و پۆلیس) چڕدەبێتەوە، بەو شێوەیەش گۆڕەپانی پارلەمانی چەقی ناوەندی ململانێی چینایەتی یان بۆ چالاکیەکانمان وەک “سۆسیالیستە شۆڕشگێڕەکان” پێکناهێنێت.
جارێکی دیکەش وە هەروەک لینین دەڵێت “جوڵانەوەی جەماوەریانە” – بۆ نموونە مانگرتنێکی گەورە- زۆر گرنگیدارترە لە چالاکی پارلەمانی لە هەرچ کاتێکدا بووبێت نەوەک بە تەنها لە سەردەمانی شۆڕش یان دۆخێکی شؤڕشگێڕانەدا.
کەی بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بکەین؟
ئەگەر بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا بە شێوەیەکی گشتی بژاردە دروستەکەبێت –کە ئەمە بیرۆکەی کارڵ مارکس و فریدریک ئەنگڵس و ڤلادیمێر لێنین و لیۆن ترۆتسکی، رۆزا لوکسمبۆرگ وکاڕڵ لیبکنێشت و جۆرج لوکاش و ئەنتۆنیۆ گرامشی و تۆنی کلیف و کریس هارمان و بە نزیکەی سەرجەم جەمسەرەکانی نەریتی مارکسیستە شۆڕشگێڕەکانە – لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک بارودۆخی دەستنیشانکراو هەن کە تیایدا راگەیاندنی بایکۆتکردن بژاردەیەکی گونجاوە،
بەڵام لە چ کاتێکدا؟ پرسیارێکی لەم چەشنە لە سروشتی خۆیدا تاکتیکیانەیە و دەبێت بەردەوام پشت بە شیکردنەوەیەکی پڕهێز بۆ دۆخە بەرجەستە بووەکە ببەستێت –هەرچ بڕیارلێدانێکی رەها کارێکی ئەستەمە و سەرەڕای ئەوەش، وە لەسەر بنچینەی مێژووی بزوتنەوەی مارکسیستی، دەکرێت بڵێین کەوا هەڵوێستی بایکۆتکردن شتێکی هەڵاوێردراو (استثناء)ـە نەوەک یاسایەکی بنەڕەتی، وە ئەو بارودۆخە هەڵاوێردراوە بنچینەییانەی بیانوو بۆ بایکۆتکردنێکی “چالاکانە” بەردەست دەخەن دەبێت بەشێکی دانەبڕاوانە بن لە خۆ ئامادەکردنێکی چ دوور یان نزیک بن بۆ راپەڕینێکی شۆڕشگێڕانەی راستەوخۆ. لەبەر ئەوە وا سەیری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان دەکردرێت وەک ئەوەی کارێکبن کە راستەوخۆ دەبێت بە لەبەریەک هەڵوەشاندنەوەی پارلمانی جێ مەبەست و رووخاندنی.
رەنگە بڕگەی مێژوویانەی هەرە سوودبەخش بە وڵامپێدانەوە بە ئەم پرسیارە بریتی بێت لە پەرەسەندنی هەڵوێستی لینین بەرانبەر بە ئەنجومەنی دۆمای قەیسەری لە ماوەی نێوان ساڵآنی 1905-1906دا، ئەمەش لە پەرتووکەکەی تۆنی کلیفدا (لێنین، بەرگی یەکەم) بە وردی باسی لێکردراوە. خاڵە سەرەکیەکانی بریتی بوون لەمانەی خوارەوە:
١- ئەنجومەنی دۆمای قەیسەری، دەستەیەکی پارلەمانی ئەوپەڕی نادیمۆکراتیک بوو، لەگەڵ مافپێبەخشین- امتیازێکی بێپەردانە بە زەویدارەکان و ناحەزانە و نەیارانە بەرامبەر کرێکاران و جوتیاران.
٢- لە ئوگێست – سێپتەمبەری ساڵی 1905، لینین جاڕی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی دا و بەلشەڤیکەکان بڕیاریان لەبارەیەوەدا وەکو بەشێک لە ئامادەکاری بۆ راپەڕینێکی چەکداریانە. دوای شکستخواردنی راپەڕینەکە لە دیسەمبەری 1905، بەلشەڤیکەکان بەردەوامبوون لە پشتگیری کردنی بایکۆتکردن لە چاوەڕوانی راپەڕینێکی دیکەدا. کاتیک کە رۆشن بووەوە کە روودانی ئەو شتە ئەستەمە، لینین لە ئوگێستی 1906 دا هەڵوێستەکەی خۆی گۆڕی و بڕیاری بەشداریکردنی دا، تەنانەت لەوەش دوورتر رۆیشت و لەگەڵ مەنشەڤیکەکان و دژ بە بەلشەڤیکەکان لە کۆنگرەی حیزب لە جولای 1907 لەمەڕ ئەو پرسەوە دەنگیدا.
لینین دەگاتە ئەم ئەنجامگیریە:
“بایکۆتکردنی چالاکانە.. تەنها لە سایەی بازدانێکی فراوان، جیهانی و پڕگوڕی شۆڕش کە لە پەرەسەندنیدا بەرەو راپەڕینێکی چەکداریانە دەڕوات، تاکتیکێکی دروست دەردەچێت، لە نەبوونی ئەم هەلومەرجانەدا تاکتیکە دروستەکان بەشداریکردنمان لە هەڵبژاردنەکاندا لێدەخوازن”
هەمان بڕگە لە ئوگێست – سێپتەمبەری 1917 لە پەیوەند بە ئەنجومەنی کۆمار، یاخود پارلەمانی سەرەتایی کە نوێنەرایەتی گەلی دەکرد هەتاکو پێکهێنانی ئەنجومەنی دامەزرێنەر(الجمعیة التاسیسیة) سەریهەڵدایەوە. لەو ساتەدا ترۆتسکی سەرنجی لەمبارەیەوە ئەمە بوو:
“زانینی ئەو هەڵوێستەی کە دەبێت بگیرێتە بەر بەرانبەر ئەنجومەنی کۆماری بووە بە کێشەیەکی تاکتیکی توند لە بەردەم بەلشەڤیکەکاندا، ئایە پێویستە بڕۆنە ناویەوە یان نا؟ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی کۆمار لەلایەن ئەنارکیست و نیمچە ئەنارکیستەکانەوە کە لە نەخواستنی خستنەبەری لاوازیەکانی خۆیان بۆ ژێر تاقیکردنەوە لەلایەن جەماوەرەوە، بەوشێوەیەش پاراستنی مافی خۆیان لە پاقژنیشاندانێکی لووتبەرزانە – کە ئەوەش هەڵوێستێکە لەلای هیچ کەسێک جیاوازی دروست ناکات – شکایەوە. حزبێکی شۆڕشگێڕ ناکارێت پشت بکاتە پارلمان ئەگەر ئەرکی دەستبەجێیانەی روخاندنی رژێمی ئێستای بۆخۆی دەستنیشان نەکردبێت.”
بەڵام، لەڕاستیدا، ئەم دۆخە راستەوخۆ گوزارشتی لە ساتەکانی بەر لە راپەڕینە شۆڕشگێڕانەکە دەکرد، وە مشتومڕە ناوخۆییەکانی نێوان بەلشەڤیکەکان ئاماژەپێدەرێک بوو بە ئەو پرسە، لەو کاتەدا زۆرینەی رابەرایەتی بەلشەڤیکەکان دژ بە بایکۆتکردن بوون، بەڵام ترۆتسکی بە پاڵپشتییکردنی لینین لێی (لە حەشارگەکەیدا) لەگەڵ بایکۆتکردندا بوو، لینین هەتاکو ئەو ساتەش لە رازیکردنی کۆمیتەی ناوەندی بەلشەڤیکەکان دەربارەی بیرۆکەی خۆئامادەکردن بۆ راپەڕینێکی شۆڕشگێڕانە هێشا سەرکەوتنی بەدەست نەهێنابوو.
ئەم نموونانە ئاڵۆزیە تاکتیکیەکانی پرسی بایکۆتکردن دەردەخەن، بەڵام لە هەمان کاتیشدا پشتی ئەو بیرۆکەیە راستدەکاتەوە کە بە شێوەیەکی گشتی شۆڕشگێڕان لە گەڵ بەشداریکردندان لە هەڵبژاردنەکاندا.

خانەی وەرگێڕانی: ناوەندی لێکۆلینەوەی سۆسیالیستی – کوردستان

سەرچاوە: ماڵپەری سۆسیالیستە شۆڕشگێڕەکان – کوردستان
www.rsck.org

لێدوانێک بەجێ بهێلە