شوان سدیق:
پەیتا پەیتا، یەکێتیە کۆنەکان و گۆڕانی ئێستە دەگەڕێنەوە بۆ نێو یەکێتی.
دواین هەواڵی مێدیای یەکێتی نیشیتمانی دەڵێت؛ دلاوەری حاجی عووسمان و ژمارەیەکی کادری گۆڕان پێشتر یەکێتی بوون، گەڕانەوە نێو یەکێتی.
ئەم کەسانە لەگەڵ دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان ساڵی ٢٠٠٩ کاریگەریان هەبوو لەسەر گوتاری گەنجان٫ بەتایبەتی سنووری سلێمانی و شارەزوور.
دروستبوونی ئەو شەپۆلە تووندڕەوی و دژە دەسەڵات و بەدێوپیشاندانی پارتی ئەم گروپانە کاری زۆریان لەسەری کرد.
بەڵام لەدوای چوونکە خاوەنی هیچ پرۆژەو بەدیلێکی ڕاست نەبوون ونەیانتوانی لەگەڵ خەڵکی بێبەش و مافخوار بمێننەوە، هەر خۆیان فەشەلیان هێناو گەڕانەوە ڕیزی یەکێتی و هەیانە چۆتە لای شاسوار.
هەڵبەت یەکێتی پێش گۆڕان، یەکێتیەکی باشتر و جیاوازتر بوو لەوەی ئێستە، ئەم یەکێتیەی ئێستە هەر زۆر وێرانە و لە حزبێکی تاکە کەسی دەچێ، شتێکی نییە بەناوی بۆچوونی جیاواز و پەرلەمانێکی خۆجێی.
دەبێ یەکێتیە گەڕاوەکان تێبگەن، حزبەکەیان گۆڕاوە بۆ ڕەنگێکی دیکە، وەکو پێشترنییە، ئێستە هەر بۆچوونی جیاواز و ڕای ئازادێک باجی لەسەرەو تادەرکردنیش دەڕوات!
یەکێتی ئێستە، ڕێک هاوشێوەی پارتی و حزبکەی کاکە حەمەو شاسوار و ئەوانی دیکەیە، شەخس پەرستی و تاکڕەوی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێ لەنێو یەکێتی!
لەنێو یەکیتی ئێستە قسەی کەسی تێدا ناخوێنرێتەوە هی بافڵی کوڕی مام جەلال نەبێت!
عووسمان بانیمارانی سەرکردەی سەربازی یەکێتی لەسنووی کۆیە، تازە پاڵی دابووە گۆڕان لە ماڵەکەی لەنزیکی کۆیە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیم لەگەڵ کرد کتێبخانەکەی نیوەی کتێبخانەی کۆلێژێک دەبوو.
زۆر تووڕەو حەماساوی بوو دژی یەکێتی ژمارەیەک گەنجیشی لەخۆی خڕکردبۆوە ئەوکاتە دەیگوت تاڵەبانی دەخەین و خستوومانە!
پاش ساڵانێک عووسمان گەڕایەوە ناو یەکێتی، ڕۆژێک لەمەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ چاوپێکەوتنی سەعدی پیرە لەوێ بووم.
کاک عووسمانم بینی لەژوورەکەی کاک سەعدی گوتم بەخێروخۆشی بێ کاک عووسمان، گوتی: خوا سەلامەتت بکات!
خەریک بوو پرسیارو قسە دامەزرێنم سەعدی نەهیهێشت، گوتی ئەوە تۆ بۆ لای من هاتووی دەبیبڕەوە زۆر قسە مەکە بادەست پێبکەین!
چوون و گەڕانەوە، بابەتێکی ئاساییە لەنێو حزب بەڵام ئەوانەی ئەم ساڵانەی دوای خەڵکی زۆریان بەهەڵەدا برد ئەو گەشتەیان وەکو پرۆسەیەکی بارزگانی و کارتی سیاسی بۆ مەرامی خۆیان بەکار هێنا.
کاتی خۆی جەوهەر نامیق وازی لە پارتی هێنا، تاکو مردیش هەڵوێستی تووندی دژی پارتی و بنەماڵەی بارزانی نەبوو.
زۆر مێدیای سلێمانی بەشان و باڵیان هەڵیاندا بەڵام جەوهەر نامیق نەکەوتە نێو ئەو گەمانە!
جەوهەر نامیق سكرتێری پێشووی مەكتەبی سیاسی پارتی تەنانەت بڵاویان کردەوە ناوی لە لیستەکەی گۆڕان هەیە دوایش ڕاست دەرنەچوو!
یەکێتییەکان، بۆ کەلاوەیەک دەگەڕێنەوە!
60