عەبدولڕەحمان گەورکی: 
لە کاتێکدا وادەی ٦٠ رۆژەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن کۆتایی هاتووە و شەڕ دووبارە دەستیپێکردۆتەوە، بازنە و ئەڵقەکانی دژ بە رژێمی دیکتاتۆری ئێران توندتر دەبنەوە. جا چ لە ناوخۆی وڵاتدا، کە خەڵکی ئێران خۆیان بۆ هەنگاوی کۆتایی ئامادە دەکەن. چ بەرخۆدانی خەڵکی ئێران وەک تاکە نوێنەری گەل، لە سەرتاسەری ئێراندا پەرەی سەندووە. چ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، کە چاویان لەسەر کۆتایی ئەم رژیمەیە و زۆربەیان هەستاوەن بە پشتیوانیکردن لە خەڵکی ئێران. یان ئەو کرێگرتانە رژێمی دیکتاتۆری کە لە وڵاتانی ناوچەکە دەخرێنە بەر دەم دادگا. یان ئەو کرێگرتانە رژێمی ئێران کە بەربوونەتە گیانی یەکتر.
هەموو ئەمانە لە خاڵێکی هاوبەشدا کۆتاییان پێ دێت. “گۆڕینی رژێم لە ئێران” و “دامەزراندنی حکوومەتێکی کۆماری و دێموکراتیک” کە داواکاری سەرەکیی خەڵکی ئێرانە. بڵقە ناڕوونەکان یەک لە دوای یەک دەتەقێنەوە و رووی راستەقینەی گەل لە دژی دیکتاتۆرییەت دەردەکەوێت و ئەڵتەرناتیڤە ساختەکان کاڵ دەبنەوە و ئەڵتەرناتیڤی راستەقینەی ئەم رژێمە، واتا (شورای نیشتمانیی موقاومەتی ئێران) دەردەکەوێت. بە تایبەت کە رێگای گەڕانەوە بۆ رابردوو داخراوە و درووشمی خەڵکی ئێران کە رووخاندنی دیکتاتۆرییەت لە ئێرانە دەنگی داوەتەوە.
ڕەنگدانەوەی جیهانی
میدیا نێودەوڵەتییەکان لەمدواییانەدا نووسیویانە “چەند مەترسیدارە هێمایەکی میدیایی بکرێتە سەرکردەیەکی سیاسی. کردارێک کە هیواکانی رۆژئاوای لەگەڵ راستییەکانی ئەمڕۆی ئێران تێکەڵ کردووە”. بۆ چەند مانگێک بوو کە چاوپێکەوتن و کۆنفڕانس و کۆبوونەوە فەرمییەکان و دەرکەوتنەکانی “کوڕی شا” لە میدیاکاندا، کوڕی شایان کردبووە کەسێک کە بڕیاڕە رێبەرایەتی رووخاندنی کۆماری ئیسلامی بکات. وەک ئەوە وابوو کە چارەنووسی ئێران پێشوەختە یەکلایی کرابێتەوە و (کوڕی حەمەڕەزاشا) ئامادە کرابوو جێی باوکی بگرێتەوە!
لە دواحەوتووەکانی ئاڵۆزی شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکا بەرانبەر بە ئێران، واپێدەچوو کە کۆماری ئیسلامی لە لێواری داڕماندایە و تەنیا پێویست بوو (رۆژی دواتر) رووخسارێکی ناسراو دەربکەوێت. ئەمە هەمان ئەو نەخشەڕێگایەیە کە لە مێژووی هاوچەرخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چەندین جار بینراوە. واتا گەڕان بەدوای “کەسی شیاو” بۆ بەرجەستەکردنی بەرامبەر بە دیکتاتۆری سەردەم!
مێژوو دەریخستووە کە “گۆڕینی رژێم” بە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان و لە رێگەی هەڵمەتی میدیاییەوە روو نادات. ئەمجۆرە گۆڕانکارییانە پێویستیان بە پشتیوانی کردنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و پێکهاتەیەکی رێکخراو و کۆمەڵێک بەڕێوەبەری رەوا هەیە کە تەنها لە دەرەوەی وڵاتەوە ناتوانرێت دابین بکرێت.
نومایشی پڕتێچووی دیکتاتۆرییەتەکان
مێژوو دەریخستووە کە رژێمە دیکتاتۆرییەکان بۆ “نومایشکردنی” دەسەڵاتی خۆیان و مانەوە و پاراستنی دەسەڵاتی دیکتاتۆرییەت نومایشی پڕ تێچوویان هەیە. جا چ دیکتاتۆریی پاشایەتی بێت (بە “ئاهەنگەکانی ٢٥٠٠ ساڵە” یان دیکتاتۆرییەتی ویلایەتی فەقێ بە مەرگ یان لەناوچوونی خومەینی و خامنەیی. ئەو تێچوونەی کە لە سەر حیسابی خەڵکی ئێران کراوە و رژێمە دیکتاتۆرییەکان دەستیان بەسەردا گرتووە و بۆ مانەوەی رژێمەکەیان بەکاریان هێناوە.
گۆشەگیریی دیپلۆماتیکی فاشیزمی ئایینیی ئێران، خۆی لە بێبایەخنیشاندانی ئاشکرای سەرکردەکانی جیهان بۆ گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی ئێران نیشان دەدات. کورسیی بەتاڵی بەرپرسانی باڵای نێودەوڵەتی لەمجۆرە بۆنانەدا، پەیامێکی روون و ئاشکرایە لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە. رژێمێک کە شەرعیەتی ناوخۆیی خۆی لەدەست داوە، لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیشدا رەتدەکرێتەوە و بێ متمانەیە.
بەشی تاڵتری ئەم سیناریۆیە، ئەو تێچوونە زۆر و سەرسوڕهێنەرانەیە کە لە سەر حیسابی خەڵکی ئێراندا دەدرێت لە کاتێکدا خەڵکەکە خۆی لە ژێر توندترین گوشارە ئابوورییەکانی سارد و سڕی ژیاندان. لە کاتێکدا هەڵاوسانی بەربڵاو، سفرەی خەڵکی ئێرانی بچووکتر لە جاران کردووە و هەژارییەکی زۆر بەشێکی زۆری کۆمەڵگای ئێرانی گرتووەتەوە، بەشێکی زۆری بودجەی گشتی وڵات، لەبری دابینکردنی دەرمان و گێڕانەوەی ژێرخانی ئابووری و بژێوی خەڵک بۆ پڕۆژە سەربازییەکان(!) خەرج دەکرێت.
رووخاندنی بێ مشتومڕی رژێمی ئێران
دیکتاتۆرییەتی پاشایەتی سەرەڕای پشت بەستن بە سوپایەکی بەهێز و پشتیوانیکردنی بێکۆتایی رۆژئاوا و بەڕێوەبردنی گرانبەهاترین ئاهەنگەکانی ئەو سەدەیە، بە هۆی هەڵاواردن و نەبینینی کۆمەڵگا، بەرگەی شەپۆلی توڕەییەیی گەلی نەگرت و دواجار لەسەر دەستی خەڵکی ئێران رووخا. ئەمڕۆش وەلی فەقێی تازە پێگەیشتوو دەڕووخێت.
گەندەڵییەکانی کرێگرتەکانی رژێمی ئێران لە عێراق
پێشهاتەکانی ئەمدواییە لە بەغدا و چڕبوونەوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی ملیاری و ملیۆن دۆلاری، لەلایەن حکوومەتی نوێی عێراقەوە، ئاماژەن بۆ دەستپێکردنی نەشتەرگەرییەکی سیاسیی جددی لە هەیکەلی نفوزی ناوچەیی رژێمی ئێران.
هەنگاوەکانی ئەمدواییەی حکومەتی عێراق لە سەروبەندی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی وڵات بۆ واشنتۆن دوو پەیامی ستراتیژی هەیە:
1. دڵنیابوون لە قۆرخکاری حکومەت لەسەر چەک
2- کۆتاییهێنان بە قاچاخچێتی سیستماتیکی دۆلار و نەوت لەلایەن رژێمی ئێرانەوە
جوڵەی زرێپۆشە قورسەکان لە ناوچەی سەوزی بەغدا و هەڵکوتانە سەر خانوو و کۆمەڵگا ئەمنەکان، هێمای رووبەڕووبوونەوەی حەتمی حکومەتی عێراقە لەگەڵ ئەو “حکومەتە سێبەرە”ی هێزی قودسی سوپای پاسداران سەرۆکایەتیی دەکات. دانپێدانانی کاربەدەستانی ئەمنی عێراق کە ئەمکارانە، تەنیا “بەشێکن لە هەڵمەتێکی گەورەتر لەدژی پارەدارکردنی گرووپە چەکدارەکان و قاچاخی رژێمی ئێران” و جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە “گوشاری ئەمریکی کلیلە لەم بابەتەدا” ئەوە نیشان دەدات کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق دواجار درکیان بەو راستییە کردووە کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا، بەبێ وشککردنەوەی سەرچاوە داراییەکانی و تۆڕەکانی گەندەڵی مەحاڵە!
ئەو گەندەڵییە داراییەی ئەمڕۆ حکومەتی عێراق لەگەڵیدا دەستەویەخەیە، دیاردەیەکی نوێ نییە. ئەم تۆڕە قاچاخکردن و سپیکردنەوەی پارە و تاڵانکردنە، رەگ و ریشەی لەو پێکهاتەدایە کە هێزی قودسی سوپای پاسداران لە ساڵی ٢٠٠٣ بە دامەزراندنی تۆڕێکی بەیەکەوە گرێدراوی بەکرێگیراوانی ناوخۆیی لە عێراق دایمەزراندووە. لەبیرمان نەچێت کە یەکەم هەنگاوی ئاشکراکەر لە دژی ئەم هەژموونیە ماڵوێرانکەرە، بە ئاشکراکردنی لیستی (32) هەزار بەکرێگیراو و مووچەخۆرانی سوپای قودسی تیرۆریستی لە عێراق لە لایەن موقاومەتی خەڵکی ئێرانەوە رووی دا.
ڕووداوەکانی ئێستای عێراق ئەوە دەردەخەن کە مۆدێلی دەسەڵات لەسەر بنەمای “هێزی بە وەکالەت” و “بە دامەزراوەییکردن گەندەڵی” کە تیۆریستەکانی رژێمی تیۆکڕاتیک لە تاران بۆ وڵاتانی ناوچەکە دیارییان کردووە، کۆتایی هاتووە و دەبێت ئەم رژێمە بە تەواوی لە عێراق و ناوچەکە دەربکرێت و تۆڕ بدرێت. ئەمە پڕۆژەیەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی گەورەتردا کە دەبێتە هۆی رووخاندنی رژێمی تیۆکراتی لە ئێراندا.
***
ئێران.. کۆتاییهاتنی مۆدێلێکی دەسەڵات
چاوخشاندنێک بە دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە ئێران
6
