له ئه‌ده‌بی دێرینه‌وه
گفتوگۆی كۆیله‌و خاوه‌نه‌كه‌ی
و : نه‌ژاد عزیز سورمێ:
( ئه‌م گفتوگۆیه نموونه‌یه‌كه له‌و ئه‌ده‌به‌ی وێنه‌ی داتهپـینی شارستانی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وان سه‌رده‌مان ، سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی یه‌كه‌می پ. ز ده‌گێڕێـته‌وه )
وه‌رگێـڕ
خاوه‌ن كۆیله : گوێ بگره كۆیله !
كۆیله : به‌ڵێ گه‌وره‌م ، گوێم لێته
خاوه‌ن كۆیله : پهیتوونهكهم ئاماده‌كه و بیهێنه!
ده‌مه‌وێ بۆكۆشك بچم .
كۆیله : بڕۆ گه‌وره‌م ، بڕۆ
هه‌موو ئاره‌زووت دێـنه دی ،
به‌ختت یار و پاشا چاوی لێت ده‌بێ .
خاوه‌ن كۆیله : نا كۆیله نا .. ناچمه كۆشك
كۆیله : مه‌چۆ گه‌وره‌م مه‌چۆ
پاشا به ئیشت دهنـێرێ
له‌وێ له خاكێكی غه‌ریب كه نایناسی
به دیلت ده‌گرن
شه‌و و ڕۆژ ماندوو.. هیلاك..
خاوه‌ن كۆیله : گوێ بگره كۆیله !
كۆیله : ئه‌وه‌تا گه‌وره‌م گوێم لێته
خاوه‌ن كۆیله : هه‌ر ئێستا ئاوم بۆ بێنه ده‌ستم بشۆم
ده‌مه‌وێ نان بخۆم .
كۆیله : بخۆ گه‌وره‌م بخۆ
خواردنی ڕێك و پێـك دڵ ده‌كاته‌وه
خواوه‌ند ( شه‌مه‌ش )یش له خوانی وا ئاماده‌یه
كه به‌شادی و به ده‌ستی پاكه‌وه ده‌خورێ .
خاوه‌ن كۆیله : نه‌خێر ئه‌ی كۆیله نان ناخۆم !
كۆیله : مه‌خۆ گه‌وره‌م مه‌خۆ
بنیاده‌م دوای خواردن هه‌ر برسی ده‌بێـته‌وه
دوای خواردنه‌وه‌یش تینوو ..
خاوه‌ن كۆیله : به‌ر ئه‌مرم به كۆیله ، بهرئهمرم به !
كۆیله : به‌ڵێ گه‌وره‌م ئه‌وه‌تام ، به‌رفه‌رمانتم
خاوه‌ن كۆیله : بڕیارم داوه شۆڕشێك به‌رپا بكه‌م
كۆیله : بیكه گه‌وره‌م به‌رپای كه
چی به‌سه‌ر گهوههرتان دادێ
كێ ده‌تداتێ و تێرت ده‌كا ؟
بیكه گه‌وره‌م ، شۆڕشێـك به‌رپا بكه .
خاوه‌ن كۆیله : نا كۆیله نا ، شۆڕش ناكه‌م
كۆیله : مه‌یكه گه‌وره‌م مه‌یكه !
ئه‌وه‌ی شۆڕش به‌رپا بكا ئازار ده‌كێشێ
زیندانیی ده‌كرێ و
جه‌سته‌ی ده‌شێوێنرێ .
خاوه كۆیله : به‌ر ئه‌مرم به كۆیله ، بهرئهمرم به !
كۆیله : ئه‌وه‌تام گه‌وره‌م به‌رفه‌رمانتم ..
خاوه‌ن كۆیله : ده‌مه‌وێ ئافرهتێـكم خۆش بوێ
كۆیله : بیكه گه‌وره‌م بیكه!
ئه‌وه‌ی ئافره‌تی خۆش بوێ
ئێش و ماندوویه‌تی
له‌بیر نامێنێ .
خاوه‌ن كۆیله : نا كۆیله نا ، دڵداری ناكه‌م
كۆیله : مه‌یكه گه‌وره‌م ، دڵداری مه‌كه
ئافره‌ت بیره
ئافره‌ت خهنجهرێـكی ئاسنینه
ملی پیاو دهپهڕێـنێ ..
خاوه‌ن كۆیله : به‌ر ئه‌مرم به كۆیله به‌ر ئه‌مرم به !
كۆیله : به‌ڵێ گه‌وره‌م به‌ڵێ ، ئه‌وه‌تا گوێم لێته ..
خاوه‌ن كۆیله : ئاوم بۆ بێنه ده‌ستم بشۆم
ده‌مه‌وێ قوربانییه‌ك بۆ خوداوه‌ند بكه‌م
كۆیله : بیكه گه‌وره‌م بیكه !
ئه‌وه‌ی قوربانی بۆ خوداوه‌ند بكا
قه‌رز ده‌خاته سه‌ر قه‌رز و به‌ختی یار ده‌بێ ..
خاوه‌ن كۆیله : نا كۆیله نا قوربانی ناكه‌م
كۆیله : مه‌یكه گه‌وره‌م ، قوربانی مه‌كه !
ده‌توانی خوداوه‌ند ڕابـێـنی
كه پێویستی به نوێژ و قوربانی ده‌بێ
دوات بكه‌وێ .
خاوه‌ن كۆیله : به‌ر ئه‌مرم به كۆیله !
كۆیله : به‌ڵێ گه‌وره‌م به‌ڵێ
خاوه‌ن كۆیله : ده‌مه‌وێ چاكه‌ی بكه‌م
زه‌وییه‌كه‌م بكه‌م به سه‌ده‌قه و
خۆراك به وڵاته‌كه‌م بده‌م
كۆیله : بیكه گه‌وره‌م بیكه !
ئه‌وه‌ی خۆراك به وڵاته‌كه‌ی ده‌دا
جۆ هه‌مووی بۆ خۆی ده‌بێ و
قازانجی فره‌ی پێ ده‌گا .
خاوه‌ن كۆیله : نا كۆیله نا ، خۆراك ناده‌مه وڵاته‌كه‌م
كۆیله : مه‌یده گه‌وره‌م مه‌یده !
به‌خشش وه‌ك دڵداری وایه
وه‌ك له‌دایك بوونی مناڵه
دانه‌وێڵه‌ت ده‌خۆن و نه‌فره‌تیشت بۆ ده‌نێرن !
خاوه‌ن كۆیله : به‌ر ئه‌مرم به كۆیله ، به‌ر ئه‌مرم به !
كۆیله : ئه‌وه‌تا گه‌وره‌م به‌رفه‌رمانتم .
خاوه‌ن كۆیله : ده‌مه‌وێ یارمه‌تی وڵاته‌كه‌م بده‌م
كۆیله : بیده گه‌وره‌م
ئه‌وه‌ی یارمه‌تی وڵاته‌كه‌ی بدا
چاكه‌ی ده‌گاته مه‌ردۆخی خوداوه‌ند ..
خاوه‌ن كۆیله : نا كۆیله نا
هیچی وا ناكه‌م یارمه‌تی وڵاته‌كه‌می تیا بێ
كۆیله : مه‌یكه گه‌وره‌م مه‌یكه !
به‌سه‌ر هه‌واره دێرینهكانا تێپه‌ڕه
سه‌یری كه‌لله‌سه‌ری ئێستا و ڕابردوو بكه
كامیان شهڕانـی و كامه‌یان چاكه‌خواز ؟
خاوه‌ن كۆیله : به‌ر ئه‌مرم به كۆیله ، به‌ر ئه‌مرم به !
كۆیله : به‌ڵێ گه‌وره‌م به‌ڵێ
خاوه‌ن كۆیله : ئێستا له دونیا چ باشه ؟
ملی تۆ و ملی خۆم په‌ل ده‌ده‌م
یا هه‌ردووكمان خۆمان به ئاوێ داده‌ده‌ین
ئا ئه‌مه‌یه شتی باش
لێره‌دا ( خاوه‌ن كۆیله ) ڕای خۆی گۆڕی و
به كۆیله‌ی وت :
نه‌ء كۆیله نه‌ء ته‌نیا تۆ ده‌كوژم !
مه‌رگی تۆ به پێش خۆم ده‌خه‌م
كۆیله وه‌ڵام ده‌داته‌وه : داخۆ گه‌وره‌م
دوای من ،
تۆ ده‌توانی
ته‌نانه‌ت
سێ ڕۆژیش بژی ؟
* له – ته‌ها باقر – ( مقدمه فی الادب العراقی القدیم ) ـه‌وه
به‌غدا 1976- كراوه به كوردی .
