شوان سدیق: 
ئەوانەی ئێستا کۆچ دەکەن، بەئەزمونی خۆم و کارکردن، وەک وەرگێڕ، بەتایبەتی باسی ئەم دوو ساڵە دەکەم، گەنجەکان زۆریان، ئەهلی کارو،سیاسەت وخوێندن نین، بەناوی بڕۆ بەتەمای خواو بەڕێکردن.. تۆیش وەکو خەڵکی دیکە، شتێک بەشتێک دەکەی دوریان دەخەنەوە!
لەنزیکەوە سەیری وێنەکە دەکەی بەشی زۆری خێزانەکان منداڵەکانیان بەڕێ دەکەن، ئەو کەسانەی بەتایبەتی تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ٢٥ ساڵین قۆناغێکی زۆر هەستیارە.
دیارە خێزان بەئاسانی ناتوانن کۆنترۆڵی ئەم دۆخە بکەن، لەناو ئەم دۆخە ئازادی تاکەکەسیشی تێدایە، ئەو مۆدێلە ئازادی نەوەی ئەمڕۆ دەیەوێ بۆ هەندێک خێزان هەزم ناکرێ، یان لێی تێناگەن!
سیحری ئەمە چییە؟ منداڵەکە ئەزموونی کارو ژیانی نیە، هەزاران دۆلاری بەئاسانی بۆ دەرچون و جیابونەوە لە خێزان بۆ ئامادە دەکرێت، بەڵام نیوەی ئەم پارەیە بۆ بیناکردنەوەی ئەم مرۆڤە لە تەنیشت خۆیان خەرج ناکرێت.
ئەمڕۆ لە وێستگەی شەمەندەفەر، دیمەنێکی جوان سەرنجی راکێشام گوتم: چەند جوانە خێزان و کۆمەڵگەی ئاوا، کاتێک کوڕ و کچەکانیان گەشت دەکەن، باوک یان دایک دێن لەگەڵیان تاوەکو تەرمیناڵەکەو ماڵئاواییان لێ دەکەن.
ئەم کۆمەڵگەیە لە ئیتاڵیا، لەشارێکەوە بۆ شارێکیش گەشت بکەن، بە باوەشکردن و حەسرەتەوە ماڵئاوایی لەیەکتر دەکەن.
ئەم تێکەڵ بوون و گەرمی و گوڕیە، سەرچاوەکەی ئازادیە، سەرچاوەکەی دادپەروەری کۆمەڵایەتیە لە نێو خۆیان.
کە دەبینی، ئەمان رقیان لەیەک نابێتەوە، تاوەکو زوو حەز بکەن جیاببنەوە. بۆ شارێکی دیکە دەڕۆن کەچی توند یەکتر لە ئامێز دەگرن.
ئەمان مردن و جیابوونەوەکانیان لە هی ئێمە ئازاری زیاترە، چونکە قەدری یەکتر دەگرن، کەواتە هەموو مردن و دابڕانێک وەک یەک نیە.
گەنجێکی کۆمەڵگەی ئێمە بیست و شتێک ساڵە، فشار لە خێزانی دەکات، یان خێزانەکەی خۆی دەست پێشخەرە، بۆ ئەوەی منداڵەکەی کۆچ بکات.
ئێ کۆچکردن بەخۆڕایە؟ نەخێر.
پارەیەکی زۆر بۆ گەنجێکی وەکو هی ئەمان زۆر خەیاڵیە، چونکە لێرە گەنجان پاش ٢٧ ساڵی بۆ سەرەوە ئەگەر ببنە خاوەنی کارو و پارە!
کاتێک خێزانێکی ئێمە، بڕیار دەدات، منداڵەکەی کۆچ بکات، ئەو منداڵەکەی دەدات بەدەم گورگەوە، ئەوان باکیان بەژیانی منداڵەکەیان نیە، ریسک بەژیانیانەوە دەکەن، کەشوهەوا خێزانیەکە لەبارە بۆ پەرتەوازەیی و جیابوونەوەی یەکجارەکی و هەڵهاتن لە یەکتر!
گەنجێکی کورد دەڵێت: سێ مانگ لە لیبیا دەستبەربوومە، قسەم لەگەڵ کەسوکارم نەکردوە، ئەو ماوەیەی لەژێر دەستی گروپە چەکدارەکان بووینە رۆژانە یەک جار نانمان دەخوارد، ئەوان بەزمانی عەرەبی و ئینگلیزی و فەڕەنسی قسەیان دەکرد.
ئەو گەنجانەی کورد کە گەیشونەتە ئیتاڵیا ئەوهام لێیان بیستوە:
لە تورکیا قسەمان لەگەڵ قاچاخی کورد کرد ئەوانیش ئێمەیان نارد بۆ میسر لەگەڵ دەرچونمان بۆ میسر لەناو تورکیاوە ئیدی قاچاخچی کورد دەسەڵاتی بەسەر ئێمەوە نەما.
+ کۆچبەرانی کورد زۆرینەیان خەڵکی هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتن، کە بەفرۆکە دەچنە یەکێک لەم وڵاتانە: تورکیا، میسر، دوبەی پاشان دەچنە لیبیاو لە شاری تەرابلووس گروپی چەکدارەکان لە نێوان خۆیان مامەڵەیان پێوە دەکەن، تاوەکو لەو وڵاتە دەردەچن.
+ ماوەی پەنجا رۆژ لە لیبیا مامەوە هۆکارەکەی ئەوەبوو من و چەند کەسێکی دیکە لەلایەن ئەم گروپەکە بۆ ئەو گروپ مامەڵەمان پێوەکرا.
+ ئێمە شەش کەس بوین، کە گەیشتینە لیبیا، دوو کەس بە سەیارە هاتم بەدواماندا بردینیان بۆ ماڵێک دوای دوو شەو هەندێک چەکدار هاتن و بەزۆر سواری سەیارەیان کردین.
+ کوردە قاچاخچیەکانی ناو توركیا هەندێکیان دەزانن هەرکەسێک بچێتە لیبیا توشی کارەسات دەبێ، کەچی ئەوانەی مامەڵە دەکەن لەم رێگایە راستگۆنین.
+ دوو مانگ لە لیبیا دەست بەسەربووم، قسەم لەگەڵ خێزانەکەم نەکرد دوای ئەوەی گروپە قاچاخچیەکان، سەرچاوەی دەستکەوت چۆن خزمەکانم ٨ هەزار دۆلار لە نووسینگە بخەوێنن ئێمەیان بەڕێکرد بۆ ئیتاڵیا.
ئیتاڵیا
کۆچکردن بەرەو ڕێگای کوێرەوەری!
4
