5
من هیچ دەسەڵاتێکم لە مێژوودا نەبێنیوە بەرامبەر بە ڕۆڵەکانی خۆی ئەوەندە بێویژدان و بێباک بێت.
من هیچ دەسەڵاتێکم لە مێژوودا نەبێنیوە بەرامبەر بە ڕۆڵەکانی خۆی ئەوەندە بێویژدان و بێباک بێت.سەیرە، ئاخر چۆن دەتوانن بە ئاسودەیی سەر بنێنەوە و بخەون، کاتێک ژنێکی گەنج و مامۆستایەکی پڕ لە خەون و ئومێد بەساخی دەسوتێنن؟ دڵنیام شەوانە تەرمایە و خەیالی ئەو مامۆستا بوێرە دەبێتە مۆتەکە و یەخەی تەواوی تاوانباران و بەرپرسانی ئەم دۆسێیە دەگرێت و خەویان لێحەرام دەکات.
مامۆستا جیهان هیچی زیاتری نەدەویست ، تەنیا داوای بچووکترین مافی سەرەتایی خۆی و هاوڕێکانی دەکرد کە مووچە و دامەزراندن بوو ، مەگر داواکردنی ماف لەم وڵاتەدا تاوانێکی ئەوەندە گەورەیە تا سزاکەی تیرۆر و سوتاندن بێت؟
سەرکوتکردن و بێدەنگکردنی دەنگە ئازادەکان، نەک هەر ناتوانێت ئیرادەی مافخوازان بشکێنێت، بەڵکو ڕووخانی ئەخلاقی و سیاسیی دەسەڵات تۆختر دەکاتەوە ،ئەم تاوانە هەرگیز لە بیر ناکرێت و پێویستە بکوژان و دەستە ڕەشەکانی پشت ئەم تیرۆرە ڕووبەڕووی دادگا و سزای گەل ببنەوە.
بێریڤان بەرگارەیی:
