Home بیروڕائێران.. رووخاندنی دیکتاتۆرییەت نزیک دەبێتەوە!

ئێران.. رووخاندنی دیکتاتۆرییەت نزیک دەبێتەوە!

چاوخشاندنێک بە دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە ئێران

by admin
0 کۆمێنتەکان 5 بینینەکان

عەبدولڕەحمان گەورکی:   
رێژیمی دیکتاتۆریی مەزهەبی لە ئێران بەردەوامە لە ئێعدامکردن و کوشتن و لەسەر پێ مانەوەی خۆی لەوەدا دەبینێت کە خوێنی خەڵکی ئێران زیاتر بڕێژێت. چونکە خەڵک بە دوژمنی سەرەکیی خۆی دەزانێت نەک وڵاتانی دەرەوە! دوژمنی سەرەکی خۆی، ئەو بەرخۆدانە دەزانێت کە پێنج دەیەیە لە دژی وەستاوە و بە ئێستایشەوە. مێژوو دەریخستووە کە سەرکەوتن بۆ گەلە. خەڵک نە ماندوو دەبێت و نە تەسلیمی دیکتاتۆرییەت دەبێت. خەڵکی ئێران، بەرخۆدانی هەڵبژاردووە کە هەرگیز لەگەڵ دیکتاتۆرییەتدا ناگونجێت!
لە ئێراندا کێشەی سینفی و ئابووری و … هتد هەیە. بەڵام نابێ ئەوە فەرامۆش بکەین کە کێشەکەیان. کێشەکەیان(سیاسی)یە و خەڵک بە هیچ شتێکی کەمتر لە رووخاندنی ئەم رێژیمە رازی نابێت. ئەوان رژاونەتە سەر شەقامەکان و چەندین جار راپەڕیون و باجی زۆریان داوە بۆ لەناوبردنی دیکتاتۆرییەت لە ئێران. زۆر توندتر و چڕتر لەوەی ساڵی ١٩٧٩ بینیمان کە چۆن دیکتاتۆرییەتی شایان رووخاند!
ترسی دیکتاتۆرییەت لە راپەڕینی جەماوەری!
لە راپەڕینە جەماوەرییەکاندا، رێژیمی دیکتاتۆری بە شێوازی جۆراوجۆر هەوڵی داوە رێگا و رێچکەی راستەقینەی راپەڕینەکان لە ژێر ناونیشانی جۆراوجۆردا بگۆڕێت و تەنانەت پاشماوەکانی دیکتاتۆرییەتی پێشووی بەکارهێناوە. بەڵام ئەم هەوڵانە تەنیا بڕێک (کات) بۆ دیکتاتۆری پاشەکەوت دەکات. بەڵام پێویستیی رووخاندنی دیکتاتۆرییەت نەک هەروەک رابردوو بەهێزە، بەڵکو زیادی کردووە.
ریسوابوونی دانوستانی دیکتاتۆرییەت!
لەبیرمان نەچێت لە گۆڕەپانی ناوخۆدا رێژیم بە (درۆ) باسی دانوستانی دەکرد. چونکە باوەڕی پێی نەبووە و قسەی کۆتایی هەر بۆ خۆی بوو. بەڵام ئێستا کەوتۆتە تەڵەی دانوستان لەگەڵ وڵاتێکی زلهێز. چونکە قسەی کۆتایی بۆ ئەم رێژیمە نییە. هەربۆیە ناوەرۆکی ئەم رێژیمە زۆر روون بووەتەوە کە هەرگیز باوەڕی بە پێکەوە ژیانێکی ئاشتیانە لەگەڵ ئەوانیتردا نەبووە و هەمیشە بەدوای خواستەکانی خۆیەوە بووە بی ئێستایشەوە. دەکرێت وانەی یەکەم ئەوە بێت کە، باسکردنی وتووێژ لە لایەن ئەم رێژیمەوە لەگەڵ نەیاران بە (درۆ) حیسابی بۆ بکرێت و ئێستا بە سووربوونێکی زیاتر دەرکەوتووە. هەروەک چۆن دیکتاتۆرییەتی پێشوو و پاشماوەکانیشی، دوژمنی دانوستان بوون و بە دوای گەڕاندنەوەی دیکتاتۆرییەتی پاشایەتیەوەن و هەوڵی گەڕاندنەوەی پاشایەتی دەدەن.
لێدوانەکانی ئەمدواییەی (مەسعوود پزیشکیان)، سەرۆکی بەناو کۆماری ویلایەتی فەقێ، بۆ بەناو شارەوانییەکانی ئێران، نەک پلانێک بۆ باشترکردنی ژیانی هاووڵاتیان، بەڵکو، فەرمانێکی ئەمنییە بۆ بەرگرتن بە باری روو لە تەقینەوەی کۆمەڵگای ئێران. ناوبراو بە بەرپرسانی رێژیمی گوت:”دەتوانن خەڵک بهێننە سەر شەقامەکان … با خەڵک بێتە سەر شەقامەکان. ئەوان رێگری دەکەن لە ئاژاوەگێڕییەکان، کێشە ئابوورییەکان چارەسەر دەکەن، هاوکاریی یەکتر دەکەن، هاوسۆزی یەکتر دەبن، هاوکاریی یەکتر دەکەن، ئاسایش دەپارێزن (تەلەڤیزیۆنی حکومەت 9ی رەزبەری 1405).
نەوەی گەنجی ئێرانی
راپەڕینەکانی ساڵانی رابردوو نیشانیاندا کە نەوەی گەنج و تازەلاوان پێشەنگی بەرخۆدانن لە دژی پاوانخوازی. کردنی قوتابخانەکان بە ناوەندێک بۆ چاودێریکردنی ئەمنی، وەڵامێکی راستەوخۆیە بۆ ترسی حکومەت لە پێوەندیی نێوان شەقامەکان و قوتابخانەکان. ئەزموونەکان دەریانخستووە کە راپەڕینەکانی پێشووی خەڵکی ئێران لە هەنگاونان بۆ پێشەوە نەوەستاون.
ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسی کۆبوونەوەکانی ئێرانی
بینراوە کە لە دەیان ساڵی رابردوودا، کۆمەڵگای ئێران، گۆڕەپانی قووڵی پێوەندیی نێوان دۆخی کۆمەڵایەتی و دۆخی ئابووری بووە. رووداوەکانی ١٢ و ١٣ی رەزبەر و کۆبوونەوەی هاوکاتی خانەنشینان، کرێکاران، ئەوانەی کە موڵک و ماڵی خۆیان لەدەستداوە، خوێندکاران و سەندیکاکان، وێنەیەکی زیندوو لە یەکگرتنی چینایەتی و پەیوەندی نێوان “نان” و “ئازادی” دەخەنە روو. یەکێک لە تایبەتمەندییە هەرە سەرنجڕاکێشەکانی ناڕەزایەتییەکانی ئەمدواییە، گۆڕین و گواستنەوەی خێرای داواکارییەکانی بژێوی ژیانی خەڵک بۆ رووبەڕووبوونەوەی سیاسیە لەگەڵ هەموو رێژیمەکەدا. وتنەوەی درووشمی “دەبێت زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن” و “کرێکارانی زیندانیکراو، مامۆستای زیندانیکراو و خۆپیشاندەرانی زیندانیکراو ئازاد بکرێن” لە دڵی کۆبوونەوەی خانەنشینەکاندا بەڵگەیەکی ئاشکرایە بۆ درووستبوونی هۆشیاری دەستەجەمعی و بە کۆمەڵ. ئەم گرووپانە بە روونی درکیان بەوە کردووە کە گەیشتن بە دادپەروەری ئابووری و مافی کۆمەڵەی سەربەخۆ، بەبێ رووخاندنی ئەم رێژیمە مەحاڵە. بە دروشمی “شەڕ، دانوستان بیانووە، مەبەستیان ژیانمانە”، خانەنشینەکان هەڵوێستی قووڵی خۆیان لە دژی شەڕخوازییەکانی رێژیمی ویلایەتی فەقێ گرتووەتە بەر.
سەرتاسەریبوونی کۆبوونەوە جەماوەرییەکان
بەرفراوانبوونی کۆبوونەوەکان لە رۆژئاوا، باشوور، باکوور و ناوەڕاستی ئێران نیشانەی سروشتی سەرتاسەریبوونی کۆبوونەوەکانە. ئەوەی لە چوارچێوەی کۆبوونەوە بەردەوامەکانی خانەنشینان و کۆڕ و کۆبوونەوەکان و چین و تۆێژەکانی کۆمەڵگای ئێران لە سەرتاسەری ئێران بەرچاو دەکەوێت، ناڕەزایەتی دەربڕینێکی پێگەیشتووی بەردەوام و خاوەن رێکخستنیەتی.
جەختکردنەوە لە یەک کاتدا لەسەر ئازادکردنی زیندانییەکان و دژایەتیکردنی شەڕخوازی و گەندەڵی ئابووری و پابەندبوون بە درووشمی دادپەروەری بەبێ زەوتکردن، بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێراندا چووەتە قۆناغێکی لێکنزیکبوونەوە کە بەبێ چارەسەرکردنی رەگ و ریشەی قەیرانە ئابووری و ستراکتۆرییەکان، کۆنتڕۆڵکردن یان پشتگوێخستنیان مەحاڵ دەبێت.
دواوتە!
رێژیمی ئێران لە دوایین رۆژان و هەفتەکانیدایە. پەنا بۆ هەموو فێڵ و دڕکێک دەبات بۆ ئەوەی بتوانێت لە راپەڕینی گەل رزگاری بێت. بەڵام راستییەکانی ئەم دواییانە نیشان دەدەن کە ئەم رێژیمە هیچ دەربازبوونێکی بۆ نییە لە رووخاندنی لەلایەن خەڵک و بەرخۆدانی ئێرانەوە. رووخاندنی ئەم رێژیمە بێ مشتومڕە و تاکە بەدیل (کۆماری دیموکراتیک)ە. ئەوەی لەسەر رۆڵە و رەوتە بە جەرگەکانیەتی، کورتکردنەوە (کات)ە و بەس!.
***

لێدوانێک بەجێ بهێلە