12
گەشاو ڕەحیم:
گەشاو ڕەحیم:وەکو هەموو ئەو ژ نانەی لە چەند ساڵی ڕا بردودا بەدەستی باوک یان برا یان مێرد، ئامۆزا پورزا…. کوژراون لە کۆتاییدا دەیگەڕێننەوە بۆ کێشەی خێزانی، ئەبێت ئەو کێشە خێزانیە چی بێت کە ئیمە لێی نازانین، یان بێئاگاین لە کۆمەڵگایەی کە بۆتە کوشتارگەی ژنان. هیچ پاساوێک نابێت قبوڵ بکرێت، هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ناتوانێت ژیان لە کچێک بسە ندێتەوە بە غەیری دواکەویی و ژنان بە شەرەفی خێزان نەزانێت. بکوژ پئ ی وایە بە کوشتنی کچەکەی یان ژنەکەی شەرەف و ناموس بۆ خێزانەکەی دەگەڕێنێتەوەو سەر شۆڕیان ناکات.ئەمەیە هۆکاری سەرەکی و ئەبێت ڕاشکاوانە و ڕەچە شکێنانە بەرامبەری بوەستینەوە دەنا هەڕەشەی کوشتن بەبەهانەی ژن بوون هەموو کۆمەڵگا دەگرێتەوە.
هەڵاواردن و جیاکاری لە دژی ژنان تایبەتمەندیەکی دنیای ئەمڕۆیە، لە کوردستاندا ئەم جیاکاری و تایبەتمەندیە باڵی ڕەشی بەسەر ژناندا کێشاوەو بە ڕەسمی و بە شێوەی یاسایی ئازادیەکان بەرتەسک کراونەتەوەو ژنان خراونەتە بازاڕی سەرمایەداری و بۆ قازانج و بەرژەوەندیەکانیان سات و سەودایان پێوە دەکەن.
هەر وەها لە و کۆمەڵگایانە ی کە دین ڕیشەیەکی قوڵی هەیەو تەنانەت کراوەتە یاسای وڵاتیش، سوکایەتی و پلەدویی و گەورە بە پچوک و دوو ژنەو چوارژنە و تادەگات بە کوشتن زۆر بەرچاوەو کوردستانیش یەکێکە لە و جيگایانە ی کە ژنان کراو نەتەکۆیلە و کاڵا.
کوشتنی کیژان و هەزارەها ژنی ترش کە کوژراون لەبەر ژن بوون کوژراون، ئەوان شەڕی ئازادیەکانیان کردووە، یان جیاکاری قبوڵ نەکردووە،یان شەڕی کرئ ی یەکسان لە بەرامبەر کرئ ی پیاودا کردووە.
شەڕ بۆ ئازادی و یەکسانی، بۆخۆشگوزەرانی و بۆ گەڕانەوەی ئیسانیەت بۆ ژنان لە گرەوی یەکگرتن وهاتنە مەیداندایە بۆبەگژاچونەوەی ئەو نەریت و کولتورەی کە ژن بە پلە دوودادەنێت و دەبێت دەسەڵاتێک بەرقەرار بێت کە ژن بە ئینسان ناو لێبنرێت و هیچ مەزهەب و دینێک نەتوانێت ژنان بکەنە شەرەفی خێزان.
