پۆلیسی هەولێر بڵاوی کردەوە، لە سنووری پارێزگاکە تەرمی ژنێک دۆزرایەوە و چوار تۆمەتبار دەستگیر کراوە، لە چوارچێوەی ڕێکارە یاساییەکاندا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
پۆلیسی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە دۆزینەوەی تەرمی ژنێک لە سنووری پارێزگاکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە،رۆژی پێنج شەممە( ٢٩/١٠/٢٠٢٦) ئاگادارکراینەوە بەبوونی تەرمێکی ژنێک لە گوندی شێخ توراب و دەستبەجێی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەشی پۆلیسی هەریر گەیشتنە شوێنی دۆزینەوەی تەرمەکە و دەست بە لێکۆڵینەوەکان کرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەدوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان چوار تۆمەتبار بە ناوەکانی (ح، س، ا)، (م، ح، س)، (م، ح، س) و (ا، ر، ک) دەستگیر کران و ئیستا تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە، لە چوارچێوەی ڕێکارە یاساییەکاندا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و یاسا سەروەر دەبێت.
بەپێی ئاماری کۆکراوەی ئاژانسی ڕۆژنیوز، لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا، لە باشووری کوردستان ٥٥ ژن بوونەتە قوربانی، کە ٢٦ـیان کوژراون و ٢٩ـیان بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەست داوە.
