15

* ئینگلیز لە کۆنەوە وتویەتی “کردار لە گفتار باڵاترە Action is louder than speaking”

Screenshot
* ئینگلیز لە کۆنەوە وتویەتی “کردار لە گفتار باڵاترە Action is louder than speaking”
* کوردیش لە کۆنەوە وتویەتی “عوزر خراپترە لە قەباحەت” گەر دروست نوسیبێتم.
* تۆ کە هەڵەت کردوە باشترە دانی پێدا بنێت و داوای لێبوردن بکەیت، هیتر خاوەنی هەزاران پەرتووک و سەدان وتار و قسەی زل بیت، کە کردارت پێچەوانەی قسەکانت بوو، ئەوا جێگای پرسیاری گەورەیە.
* بایی ئەوەندە خاوەنی مەعریفە و هۆشیاری بوویت (چوونکە بە ڕۆشنفیکر) ناوت دەرچووە، کە دانیشتن و چا خواردنەوە و وێنە گرتنت دەبێت جێگای پرسیار و ڕەخنە و گازندەی گەورە لای ڕەشۆک. چوونکە خۆت و هاوشێوەکانتان تەڕازنی ناو گەندەڵستانی باشوورن و شەو و ڕۆژ ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن! کەچی لە یەکەم تاقیکردنەودا، فت دەبیت و یەتەوە لۆمەی خەڵکی دەکەیتەوە؟
* مرۆڤی کورد بە گشتی گرفت و کێشەی خۆ بەکەمزانینی هەیە لەبەرامبەر زاڵم و ستەمکاران و تاوانباراندا. ماقول نیە شەو و ڕۆژ باسی ستەم و زوڵم و نادادی بکەیت و لە یەکەم دیدار و داوەت و داوادا، خۆت فەشەل بهێنیت (کردار شەرتە نەک گفتار).
* چینی مشەخۆری کورد (قومارچی و جگەرە خۆرەکانی چاخانەی شەعب و مچکۆ)، لە هەر خراپەکانی کۆمەڵگای کوردین.
* تێبینی: بە سروشتم حەزم لە باسکردنی خەڵکی نیە چوونکە ئازادن لەوەی چی دەکەن، بەڵام تۆ بێیت و بانگەشە و پڕوپاگەندەی “ڕۆشنفیکری” و “مەعریفە و هۆشیاری” بکەیت و لە یەکەم تاقیکردنەوە ساقت بیت، ئەمە جێگای پرسیار و تێفکرینی زۆر وردە!
هاوڕایت یان نا؟ وە بۆ؟
* تێبینی دووەم: من دژی هیچ کەسێکیش نیم کە لەگەک ئەوانە و مناڵ و نەوەکانیان دەدەنیشت و چاو و دۆ و ماستا و کەبانیش بخۆن! بەڵام هەڵوێست پێش گفتارە
