وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕێژه‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی تۆڕی ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌یان پێگه‌یشتوه گه‌یشتوه‌ته 86%ی هاوڵاتیان، هاوكات پلانێكی گشتگیر و ستراتیژی داڕێژراوه بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه تاوه‌كو ڕێژه‌ی دابینكردنی ئاو له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا بگاته 100%ی هاوڵاتیان.
حسێن جاسم موسه‌وی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ئاو ڕایگه‌یاند، قۆناغی پێشكه‌وتویان له كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی ئاو بڕیوه و كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی گه‌وره ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌ننه ته‌واوی گه‌ڕه‌ك و ناوچه بێبه‌شه‌كان له پارێزگاكاندا.
حسێن جاسم ئاشكرایكرد، چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگ له جێبه‌جێكردندان، له‌وانه پڕۆژه‌یه‌ك به توانای 16 هه‌زار مه‌تر سێجا و پڕۆژه‌یه‌كی دیكه به توانای 10 هه‌زار مه‌تر سێجا له كاتژمێرێكدا، له پاڵ بونی پێنج پڕۆژه‌ی دیكه له نێو پارێزگاكاندا.
حسێن جاسم موسه‌وی ئاشكراشیكردوه، “ئێمه گه‌یشتوینه‌ته قۆناغی پێشكه‌وتو له دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ین ڕێژه‌كه بگه‌یه‌نینه 100%، له هه‌مانكاتدا گرنگی به كوالێتی و سه‌لامه‌تیی ئاو ده‌ده‌ین به ته‌واوی”.
دۆسیه‌ی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه له عێراق له ساڵانی ڕابردودا به‌هۆی وشكه‌ساڵی و دابه‌زینی ئاستی ئاوی ڕوباره‌كانی دیجله و فورات كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ دروستبوه، ئه‌مه‌ش وایكردوه حكومه‌ت په‌ره‌پێدانی وێستگه‌كانی پاڵاوتنی ئاو بخاته پێشینه‌ی كاره‌كانی له شار و شارۆچكه‌كاندا.
