ستارە عارف: 
ڕۆحت شاد و ئارام بێت مام عوسمان گیان تۆیش یەکێک بویت لەقوربانیانی دەست و ستەمکاری بنەماڵە و حوکمڕانانی چەتەی بە ناو کوردی، نەیانهێشت لەگەڵ دایە سێوە بێ سوێبونەوە تەمەنی کۆتاییان سادە و ئاسایی ببنە سەر، ئەم چەتانەی دەستەڵاتی دو تاقمی کرێگرتە دوای ڕاپەڕین لەجیاتی ئەوەی خزمەتی ئێوەی فیداکارانی خەباتی پێش ڕاپەڕین و گیانفیدایتان بکەن، چەکدارە بێهزرەکانییان بەردانە گیانتان و ماڵی سەدان و هەزاران کوردی خێر لەخۆ نەدیویان سەرپڕکرد لەشیوەن و پرسە، کە تا کۆتایی تەمەن بەو ئازار و ناسۆرەوە سەربنێنەوە، تۆ دوای تیرۆرکردنی شەهید سەردەشت وەک قەڵایەکی پتەو ڕوبەڕوی ئەو ستەمکارییە ڕاوەستایتەوە و سازشت بۆ نەکردن و بە مەردی کۆچت کرد، ئێمەیش وەک تۆی مەرد لەساڵانی سەرەتایی نەوەتەوە و ڕونتر لە١٦ی گوڵانی ١٩٩٧وە جوانترین و گەنجترین و ئازیزترین گەنجمان بە دەستی هەمان ئەم بەڵتەچیە تفەنگ بە دەستانە و بێموباڵاتی لایەنێکیتری ساختەکار و درۆزن بێسەر و شوێن کرا، شەهید سەردەشت و شەهیدانیتری نان و ئازادی و سەرای ئازادی سلێمانی و هەولێر و شارەزور و دەڤەری ڕانیە و ناوچەکانیتر لەسەر ڕێچکەی برینی ساڕێژ نەبوی ئازیزی ١٦ی گوڵانی من، کە ناسۆر و کۆستی خستە ناخمانە بەرەو کاروانی ئازادی و ڕزگاربون لەستەمکاری کرێگرتە و ستەمکارانی بە ناو کوردی گیانیان بەخشی و شەهیدبون و پەیامییان بۆ جێهێشتین و لێیانخواستین بەردەوام بین، بۆیە کۆچی هەر فیداکار و جەنگاوەرێکی دژە ستەمکاری برینەکانمان دەکولێنێتەوە و زاممان تازە دەکاتەوە…
گیانت شاد و ئارام بێت مرۆڤە مەزنەکە کۆچت خەمێکی زۆری بۆ جێهێشتین.
ڕۆحت شاد و ئارام بێت مام عوسمان
16
