Home بیروڕالە ستایشی مام عوسمانی باوکی سەردەشت عوسماندا

لە ستایشی مام عوسمانی باوکی سەردەشت عوسماندا

by admin
0 کۆمێنتەکان 13 بینینەکان

ڕێبوار ئەحمەد:   
بەداخەوە ئەمرۆ مام عوسمانی ئازیز باوکی سەردەشت عوسمان ماڵئاوایی لە ژیان کرد و بۆ هەمیشە بەجێی هێشتین.
مام عوسمان سەرباری بەرگەگرتنی ئەو ئازارە توندەی دەسەڵاتی بنەماڵە بە جەرگی ئەویان گەیاند، سەرباری فشاری نەخۆشی و تەمەن، وەکو شاخێک بەرامبەر ئەو هەمو زەخت و زۆر و ملهوڕیە ڕاوەستا کە خرابوە سەری بۆ ئەوەی پشت بکاتە پەیامەکەی سەردەشت.
ئەو تەحەمولی گەلێک ناخۆشی و سەختیەکی بێسنوری کرد. ئەو هیچ نرخێکی نە بۆ هەڕەشە نە بۆ چاوسورکردنەوە و نە بۆ تەماحی بێسنور و تەنانەت نە بۆ پەیامی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی تیرۆریستان و ترساندنی بە ئازاردانی جگەرگۆشە و ئازیزانی دانەنا. تەنانەت ئامادە نەبو تۆزقاڵێکیش لە هەڵویستی ئازایانە و پڕشانازی خۆی بێتە خوارەوە.
بە کردەوە سەلماندی کە هەر وەکو سەردەشت ڕاوەستاو و پێداگرە لەسەر ئازادی و وەستانەوە دژی ستەمکاری و زۆرداری. پیاوێک لەو تەمەنەدا سەرباری قورسایی نەخۆشی، کە بەرگەی ئەم هەموو فشارە بگرێت، بەڕاستی شایانی ستایش و ڕێزێکی بێسنورە. من سەری ڕێزی بۆ دائەنەوێنم.

لێدوانێک بەجێ بهێلە