Home بیروڕاقوربانی؛ لەپێناو گەیشتن بە پەنابەری!

قوربانی؛ لەپێناو گەیشتن بە پەنابەری!

by admin
0 کۆمێنتەکان 17 بینینەکان

شوان سدیق:   
رەنگ و رووی گۆڕا بوو، لاواز و بێزار بەو تەمەنە بچووکەی خۆی، کەچی وا دەردەکەوت نەخۆشیەکی کوشندەی هەیە.
دواتر قسەمان لەگەڵ کرد، برینەکەی ئەو سوتان بوو.
هەستم پێیکرد، ئەو رووداوەی بەسەر ئەو هاتبوو، هەموو ناخۆشی و ترسی رێگەی لەبیر بردبووە.
(لەناو بەلەمەکە، ئەوەندەم زانی گیانم دەسوتێتەوە، کاتێک بۆنم کرد، زانم بەنزین رژاوە بەسەر گیانم، لای راستی بەشێکی سک و قاچم سوتاوە، زۆر ئازاری هەیە، کاتێک ئیتاڵیەکان فریامان کەوتن، دکتۆر و شتیان لەگەڵ بوو تەداویانکرد بۆم)
سەلام وای گوت، ناوی خوازراوی، کوڕە گەنجێکی پەنابەری کوردە.
ئەو هێشتا تەمەنی نەگەیشتۆتە بیست ساڵ، ماوەی سەد رۆژ لەنزیک ترابلوسی وڵاتی لیبیا لایەن قاچاخچییەکان هێڵرابووەیەوە.
(لە لیبیا جاری وابوو، رۆژی ژەمێک نانیان پێدەداین، لە زمانیان تێنەدەگەیشتین، هەر جارەو باسی نرخێکیان دەکرد بۆ ئەوەی بەرێمان بکەن، وابزانم لە لیبیا بۆ ئیتاڵیا زیاتر لە پەنجا وەرەقەیان لە خێزانەکەم سەند)
بەگوێرەی قسەکانی سەلام، بەزەبری پارەی زیاتر لەگەڵ ٣٠ کەسی دیکە، بە بەلەمێکی بچوک رەوانەی ناوچەکە ئاوییەکانی سنوری ئیتاڵیا کرابوون.
هێزەکانی دەریایی ئیتاڵیا لە دەریای ناوەڕاست, بووبوونە فریادڕەسی (سەلام و هاوڕێکانی) هەر زوو رزگار دەکرێن و رەوانەی ناوچەی ئۆتسپۆت لە دوورگەی لامپێدوسای هەرێمی سیچیلیا دەکرێن.
ئەگەر ئیتاڵیەکان، هاوکاریان نەکردبان ئەوان دەبوونە خۆراکی دەریاکە.
شوان سدیق ئیتاڵیا؛ لە چیرۆکەکانی کاری وەرگێڕان

لێدوانێک بەجێ بهێلە