Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیلە شاری لاهای لە میانی كۆنگرەی جیهانی OPCWسمینارێك لەسەر كیمیاباران لە پرۆسەی جینۆسایدی ئەنفال پێشكەش دەكرێت

لە شاری لاهای لە میانی كۆنگرەی جیهانی OPCWسمینارێك لەسەر كیمیاباران لە پرۆسەی جینۆسایدی ئەنفال پێشكەش دەكرێت

by admin
0 کۆمێنتەکان 23 بینینەکان

لە شاری لاهای لە میانی كۆنگرەی جیهانی OPCWسمینارێك لەسەر كیمیاباران لە پرۆسەی جینۆسایدی ئەنفال پێشكەش دەكرێت

كات و رۆژ: سێشەمە 24-11-2024 كاتژمێر 11:30 بۆ 12:30
شوێن: هۆڵەندا ، شاری لاهای
Yangtze Room, World Forum, The Hague, The Netherlands
لە چوارچێوەی كۆنفرانسی 31ی رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیاوی لە جیهان
OPCW 31st Conference of the States Parties (CSP-31)
چالاكی چەكی كیمیاوی لە پرۆسەی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال پێشكەش دەكرێت

ئەم چالاكییە لە دوو برگە پێك دێت :
1- فلیمێكی دیكۆمێنتاری لەسەر كیمیابارانی گوندی بالیسان لە لایەن رۆژنامەنوس و تویژەر محەمەد رەئوف ئامادە كراوە ، پێشتر دوو فلیمی لەسەر كیمیابارانكردنی گوندی گۆپتەپە و سێوسێنان ئامادە كردووە .
– كیمیابارانكردن لە پرسەی ئەنفال توێژەر و لێكۆڵەر لە بواری جینۆساید سالار مەحمود پێشكەشی دەكات.
هەروەها تۆڕی KONCICC وتارێك پێشكەش دەكات كە 3 خاڵ لە خۆی دەگرێت (( گۆڕی بە كۆمەڵی ئەنفالكراوان، چارەسەری برینداران و كۆمپانیاكانی بەرهەم هێنانی چەكی كیمیاوی، بەهۆی ئەوەی هەڵەبجە خراوتە لیستی گینزەوە وەك یەكەم قوربانی چەكی كیمیاوی 16-3 بكرێتە رۆژی قوربانیانی چەكی كیمیاوی لە جیهان)) ئەم وتارە رێزدار محەمەد رئوف دەیخوێنێتەوە.

بۆ پەیوەندی كردن: alimahmud2001@yahoo.com
whats app: 009647704600169

Kurdish organizations Network coalition for the International Criminal court (KONCICC)
A World Without Chemical and Biological Weapons

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە