ئه‌مه‌ی خواره‌وه وه‌رگێڕانێكه كه له فارسیه‌وه ئه‌نجامم داوه له به‌شێك له مداخه‌له‌یه‌كی مه‌نسور حیكمه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به لینینیزم و بۆڵشه‌ڤیزم… لینكی فارسیه‌كه‌ی بۆ ته‌واوی مداخه‌له‌كه‌ی له خواره‌وه دائه‌نێم. مه‌به‌ستم گه‌یاندنی ناوه‌ڕۆكی مه‌سه‌له‌كه‌یه، بۆیه ببورن له كه‌موكوڕی وه‌رگێڕانه‌كه ئه‌گه‌ر هه‌بێت…
جه‌مال موحسین:
٢٢ ی جانیوه‌ری ٢٠٢٤
… به‌ڵام لینین لێكدانه‌وه‌یه‌كی جیاوازی له ماركسیزم هه‌یه و تا ئه‌و جێگه‌ی من ئه‌زانم، تاكه كه‌سێكه كه ئه‌م لێكدانه‌وه جیاوازه‌ی هه‌یه. لێكدانه‌وه‌یه‌ك كه بناغه‌كه‌ی له تێزه‌كان سه‌باره‌ت به فیورباخدا هه‌یه و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ له مێژوودا بوونه‌وه‌رێكی زیندووه و ئه‌بێ هه‌ر ئه‌م زیندوو بوونه جیهان جێگیر بكات و ئه‌وه ده‌ستی تۆیه كه دیاریئه‌كات كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و چ ئاڕاسته‌یه‌ك بڕوات. خودی كۆمه‌ڵگه به‌م ئاڕاسته‌یه ناڕوات و ئه‌وه تۆیت ئه‌بێ بڕیار بده‌یت و مه‌سه‌له‌كه‌ی خۆت بێنیته پێشه‌وه و مێژوو به‌ره‌و ئه‌و جێگایه ببه‌یت كه خۆت ئه‌ته‌وێت. ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه له ماركسیزمه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، واته مه‌رجه بابه‌تیه‌كانی ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه ئه‌و بوارانه‌یه كه كراوه‌ن. ئه‌گه‌ر بوار بۆ كاری ئێمه كراوه بێ، ئیتر كاری خۆمان ئه‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر بواریش نه‌بێ ئیتر ناكرێ. لینینیش ئه‌گه‌ر بواری كاره‌ه‌كه‌ی له‌بار نه‌بوایه، ئه‌یووت نایكه‌م. هه‌موو هه‌وڵی لینین له‌نێوان ١٩٠٥ ه‌وه تاكو ١٩١٧ ئه‌وه بوو بیسه‌لمێنێ كه بواری مێژوویی بۆ شۆڕشێكی كرێكاری فه‌راهه‌م بووه. ئه‌و ئه‌یووت كه سه‌رده‌می شۆڕشی پرۆلیتاریه، ئیمپریالیزم كۆتا قۆناغی سه‌رمایه‌داریه، ته‌نانه‌ت دواكه‌وتوویی ستۆلپینی بۆته هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی تایبه‌ت به زه‌وی له ڕوسیا (مه‌به‌ست له‌و ڕیفۆرمه كشتوكاڵیانه‌یه كه پیۆته‌ر ستۆلیپین سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕوسیا له ١٩٠٦ ه‌وه تاكو كاتی كوشتنی له ساڵی ١٩١١ دا ئه‌نجامی دابوون- وه‌رگێڕ)، و… هتد. سه‌رئه‌نجام لینین ئه‌یووت سه‌ركه‌وتنی ئێمه عه‌مه‌لی و كرده‌نییه، سه‌ركێشی كردن نییه به پێچه‌وانه‌ی مێژووه‌وه. ئه‌توانین سه‌ربكه‌وین و ده‌سه‌ڵاتیشمان بپارێزین. ئیتر پێویست نه‌بوو لینین دیوێكی تری مه‌سه‌له‌كه بخوێنێته‌وه.
سه‌رئه‌نجام ئه‌وه‌ی كه بۆڵشیڤیكه‌كان نه‌یانبینی ئه‌وه بوو كه لێكدانه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنه‌كانی پێشووتر بوو تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی پێیان وابوو ئه‌وروپا ناوه‌ندی كۆمۆنیزم بوو به‌و مانایه‌ی كه دوای شۆڕشی كرێكاری له ڕووسیا، ئه‌ڵمانیا و چه‌ند جێگایه‌كی تر ئه‌شڵه‌قێن و ئیتر دواتر هه‌مووان پێكه‌وه بیرێكی لێ ئه‌كه‌نه‌وه كه چی بكه‌ن. ئیتر نه‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئه‌گه‌ر ئێوه له وڵاتێك سه‌ركه‌وتوو بوون و دوایی له وڵاته‌كانی تر شۆڕش ڕووی نه‌دا و ئێوه ناچار بوون كۆمه‌ڵگه ڕێكبخه‌ن، چی ئه‌كه‌ن؟ نه‌گه‌ڕاینه‌وه سه‌ر هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و سه‌ره‌نجام بۆلشڤیكه‌كان شكستیان پێهێنرا.
ئه‌وه‌ی كه لینین ٥٦ یان ٥٧ ساڵ زیندوو بوایه چی ئه‌ووت زه‌مانه‌تێكی نییه. ڕه‌نگه هه‌مان ئه‌و قسانه‌ی بكردایه كه ستالین یان تروتسكی ئه‌یانكرد یان قسه‌ی چواره‌می بكردایه. به‌ڵام ئه‌توانین بڵێین لینینیزم چی ئه‌ووت، لینینیزم ڕێگاكه‌ی هه‌ر بۆ په‌یدا ئه‌كرد. چونكه به بڕوای من ته‌واوی باسی میتۆدۆلۆژی لینین ئه‌وه‌یه كه یه‌كه‌م جار بڕیار بده‌یت چیت ئه‌وێت و پاشان ئه‌چیته سۆراغی مێژووه‌وه. له كاتێكدا له به‌رامبه‌ردا مه‌نشه‌ڤیكه‌كان سه‌ره‌تا ئه‌یانووت مێژوو به چ ئاڕاسته‌یه‌كدا ئه‌ڕوات و پاشان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن خۆیان ببنه توخمی چالاكی نێو ئه‌و ڕێڕه‌وه مێژووییه. لینین سه‌ره‌تا ئه‌یووت كه ئه‌یه‌وێت چی بكات. سپارتاكۆسیش ویستی كۆیله‌تی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، به‌ڵام چونكه بواری مێژووی بوونی نییه ئیتر شكست ئه‌خوات. لێره‌دا ئه‌م لایه‌نه سپارتاكۆسییه‌ی لینین گرنگه له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك كۆیله ئه‌چێته ناو ئه‌م پرۆسه مێژووییه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاتی ئه‌وه هاتبووایه ئه‌وا سه‌ركه‌وتوو ئه‌بووین. لینین له زۆرێك له كتێبه‌كانیدا ئه‌ڵێ كاتی كۆتاییهێنان به‌م كۆیله‌تیه هاتووه.
من پێم وایه لینینیزم به‌و مانایه‌ی كه ئێمه چیمان ئه‌وێت و ئه‌بێ بڕۆین ئه‌وه به كرده‌وه ده‌ربهێنین، هێڵێكی جیاكه‌ره‌وه‌یه له بۆڵشه‌ڤیزم كه به بڕوای من ئه‌مه‌ی دوایی تێڕوانینێكی په‌ره‌سه‌ندنخوازانه و ته‌واوكاریخوازانه‌یه كه ڕه‌وه‌ندی بابه‌تیی مێژوو سایه‌ی به‌سه‌ردا كردووه. ئه‌م تێڕوانینه زیاتر له هه‌ر كه‌س له تروتسكیدا ڕه‌نگ ئه‌داته‌وه. وا ئه‌یهێننه به‌رچاو كه تروتسكی كه‌سێكه كه ئه‌توانی بڵێی ئه‌توانێ بڕوات و شۆڕش بكات و ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، كه‌چی له كاتێكدا كه ئه‌و به هه‌مان شێوه‌ی مه‌نشه‌ڤیكه‌كانه.
كاریگه‌ری لینین و لینینیزم له‌سه‌ر كاری ئێمه مه‌سه‌له‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه. به‌بڕوای من ئه‌و كاته‌ی ئه‌زمونێكی مێژوویی كه لینین پیاده‌ی كردووه كاڵ ببێته‌وه، ئیتر جێگه‌وڕێگه‌ی مێژوویی ئه‌و ئه‌زمونه گرنگیه‌كه‌ی له ده‌ست ئه‌دات. دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌وه‌مان بیر ئه‌چۆوه كه چه‌ند یاسایه‌كیان ده‌ركردووه كه تیایدا ژنان مافی زیاتریان هه‌بووه و خۆشگوزه‌رانی و یه‌كسانی زیاتر بووه.
به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر بلۆكی سۆڤیه‌ت نه‌بووایه، جێگه‌وڕێگه‌ی مێژوویی لینین لاواز ئه‌بوو. به‌ڵام ڕه‌نگ بوو لینینیزم وه‌ك هێڵێك ڕه‌وایه‌تی په‌یدا بكات. لینین ڕه‌نگه به‌هه‌مان جۆر ڕه‌وایه‌تی په‌یدا بكات كه ماركس هه‌یبووه. تا ئێستا لینین بۆیه ڕه‌وایه‌تی هه‌یه چونكه به‌شێك له جیهانی گۆڕی به بلۆكێكی كرێكاری. به‌ڵام كاتێك كه ئیتر ئه‌م دیارده‌یه له جیهاندا بوونی نییه و وه‌ك سپارتاكۆس كارێكه كه كراوه و ته‌واو بووه و ڕۆیشتووه، ئه‌و ’ئیزم”ه‌ی ئه‌ویش بۆ ئێمه به‌و مانایه گرنگه وه‌ك ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه له كۆمۆنیزم كه ئاخۆ ئه‌بێ به ئیراده‌ی ئێمه، له ڕاستیدا به‌وجۆره كه سه‌باره‌ت به لینین بینراوه ئیراده‌گه‌راییانه بووه، كۆمه‌ڵگه به‌وجۆره ڕێكبخه‌ین كه كه ئه‌مانه‌وێت و به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا بیبه‌ین كه ئێمه ئه‌مانه‌وێت؟
https://hekmat.public-archive.net/fa/3836fa.html
له یادی مه‌رگی لینین‌دا
بینینی گرنگیه‌كی مێژوویی و پراكتیكی ئه‌و
64