ئەکرەم سەعید:
ده‌شێ پێمان وابێ که قوتابخانه فکرییه‌کان له‌سه‌ر هیچ ڕێنه‌که‌وتبن لانیکه‌م له‌سه‌ر یه‌ک مانا و ناوه‌ڕۆک بۆ ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌قڵانیه‌ت ڕێکه‌وه‌توون، به‌ڵام کاتێ پێناسه‌کان بۆ ئه‌قڵانیه‌ت لای قوتابخانه‌کانی”ته‌کنۆقراته‌کان، پراگماتیسمه‌کان، میکاڤیلیه‌کان، لیبڕاله‌کان، نوێگه‌ریه‌کان، کۆنسه‌رڤاتیڤه‌کان و سۆشیالیسته‌کان”ده‌خوێنینه‌وه هه‌ر زوو بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که چاوه‌ڕوانیه‌که‌مان له‌جێگای خۆیدا نه‌بووه، چونکه ناوه‌ڕۆکی ئه‌قڵانیه‌ت لای هه‌ر یه‌که له‌م قوتابخانانه زۆر جیاوازه، و ئه‌وه‌ی لای ئه‌میان جۆره بیرکردنه‌وه‌و کارێکی ئه‌قڵانییه‌ته لای ئه‌و دیکه‌یان نائه‌قڵانییه، لای یه‌کێکیان ئه‌قڵانیه‌ت پۆزه‌تیڤه و مه‌رجی گه‌شه و ئازادی بوونه، لای یه‌کێکی دی ئه‌قڵانیه‌ت هێمای شه‌ڕو داڕمان و پیسبوون و له‌ده‌ستدانی سروشتی جوانی مرۆڤه‌کانه. تاقمێک بانگه‌واز ده‌کات با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌قڵانییه‌تی ڕۆشنگه‌ری، که‌چی ده‌سته‌ی دووم داوا ده‌کات تا دڕنگ نه‌بووه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌قڵانییه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی کلاسیکی یۆنانی.
لای سۆشیالیسته‌کان دوای ڕه‌خنه له ئه‌قڵانیه‌تی برجوازی مۆدرنێته‌ی برجوازی و ڕه‌خنه‌ی جدی له خورافات و کۆنه‌په‌رستی ئه‌قڵانییه‌تی پێش مۆدێرنێته‌ی کۆنسه‌رڤاتیڤه‌کان، بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر جیهانی سه‌رمایه‌داری، هۆشیاری چینایه‌تی کرێکاران و تیۆری مارکس(ئه‌قڵانیه‌تی سۆشیالیستی) به‌پشمه‌رج داده‌نرێ.
چینی برجوازی له ئابووریدا چۆنه له فه‌لسه‌فه و سیاسه‌تیشدا هه‌مان شته؛ له ئابووریدا برجوازی که خاوه‌نی کاری مردووه(واته سه‌رمایه) له‌سه‌ر حیسابی مژینی شیله‌ی کاری زیندو(واته هێزی کاریکرێگرته‌ی چینی کرێکاران) ده‌له‌وه‌ڕێ و ڕۆژ دوای ڕۆژ خرپن و قه‌ڵه‌و ده‌بێت، ئه‌م په‌یوه‌ندیه له نێوان ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره‌و دوو جۆره له کار له پرۆسه‌ی به‌رهه‌م هێناندا، که پایه‌ی سه‌رکی سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییه په‌یوه‌ندیه‌کی ناکۆک و دژه به‌یه‌که(پارادۆکساڵه). ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستی ماکرۆئیکۆنۆمیک(اقتصاد كلي)، وه له‌سه‌ر ئاستی میکرۆئیکۆنۆمیک(اقتصاد جزئي) چوون یه‌که. برجوازی له ناو کارگه‌که‌ی خۆی یان کۆمپانیاکه‌ی خۆی واته له میکرۆئیکۆنۆمیک، زۆر به ئه‌قڵانی پرۆژه‌که‌ی ده‌بات به‌ڕێوه‌و هه‌ژموونی هه‌یه و پلانی هه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی بازاڕدا واته له ماکرۆئیکۆنۆمیک، فه‌وزاو پشێوی زاڵه، و که‌س نازانێ و ناتوانێ پلان یان کۆنترۆل بۆ نرخ یان خواست دابنێ، چونکه بازار نائه‌قڵانیه‌ته. کەواته له بواری ئابووریدا چینی برجوازی(که تیشک دانه‌وه‌ی مرۆڤییه بۆ سه‌رمایه) له ناوخۆیدا ناکۆکه و ناتوانێ بە تەواوەتی ئه‌قڵانی بێت. بۆیه دیاردەی نائه‌قڵانیه‌ت له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا شەفاف و دیارە: له‌پاڵ سامانی فرعه‌ونی چینی بۆرژوازی، که‌چی ملیاره‌ها مرۆڤ برسی و ڕووت و ڕه‌جاڵه، لەبری لە ئاشتی و بنیاتنان کەچی سەرمایە لە بەشێکیدا لە جەنگ و داڕمان قازانجی هەیە،، هتد.
سەرمایە هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانیەوە تا ئێستاکانە، پێویستی بە خاک بووە؛ زەوی بۆ کوشتوکاڵ، پانتایی جوگرافی بۆ بازاڕی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ کاڵاکانی، زەوی وەک پانتایێک بۆ پێگەی سیاسی و سەربازی. بەڵام گەشەی سەرمایە لە سەردەمی تەکنەلۆجیای زیرەک، دەتوانێ کارگە و کاڵاکانی لە جوگرافیاێکی گچکەدا کاری خۆی بکات، بۆیە پانتایی بەرفراوانی زەوی ڕۆڵی گرنگی نییە بۆ ئەم بەشەی سەرمایە، بەڵکە گەشەی پلەی تەکنەلۆژیا و زانست و کادێری بەتوانا بۆی گرنگە، لێرەوە سەرمایەی نوێ و پێشڕەوی سەردەمی ئێمە، لە ووڵاتانی وەک “تایوان، مالیزیا، ئیمارات و ئیسرائیل” کە پانتایی جوگرافیایان گچکەیە، بەڵام ئیمکاناتەکانی تەکنەلۆجیای زیرەکی تیادا گەشەی کردووەو سامانی زۆر گەورە بەدەست دەهێنن، کەچی زۆر ووڵاتان کە پانتایێکی زەوی زۆر گەورەیان هەیە، بەڵام ئاستی زانست و تەکنەلۆجیا تێیاندا نزمە، بەم هۆیەوە ئاستی قازانج و کەڵەکەی سەرمایەیان نزمە. ئەمە تایبەتمەندیێکی سەرمایەی سەردەمی تەکنەلۆجیای زیرەکی ئێمەیە.
ئەما سیستەمی سەرمایەداری لە ناو هەناوی خۆیدا ناکۆکی تێدایە، بۆیە ئەم سیستەمە نە بە تەواوەتی ئەقڵانییە، و نە هەموو کاتێ ئەوە دەکات کە بەشی پێشکەتووی سەرمایە خوازیاریەتی. بۆیە جەنگ لەسەر بەرفراوانکردنی زەوی و داگیرکردنی خاک، کە مەیل و پێویستی سەرمایەی سەرەتایی و پیشەسازی میکانیکی کۆنە، هێشتا یەکێکە لە پاڵپێوەنەرەکان و هۆکارەکانی جەنگ، کە ئەمە بۆ خۆی لەتەک داخوازییەکانی سەرمایەی کەرتی زیرەک ناکۆکە. بۆ نموونە: ئاشتی لە جەنگ باشترە بۆ تەکنەلۆجیای زیرەک، چارەی کێشەی فەڵەستینە چاکترە وەک لە جەنگ و پشێوی، بەڵام بۆ خاتری هەژموون بەسەر خاک‌دا(لێرەدا مەبەست فەڵەستین-بەتایبەتی غەززەیە)، وایکردووە کە ئەوە زیاد لە سی ساڵە دوای مۆرکردنی “ڕێکەوتننامەی ئۆسلۆ”، کەچی هێشتا کێشەی فەڵەستین چارەسەر نەکراوە، و ئەمڕۆکە بۆتە هۆکارێکی هەڵگیرسانی جەنگ لە ناوچەکەدا، کە زیانی گەورە بە ژیانی خەڵکی و ئابووری جیهان دەگەێنێ.
(مارکس بەرهەمە سەرەکییەکانی لە سەردەمێکدا نووسیوە کە شۆڕشی پیشەسازی لە ئینگلتەرا مزگێنی گۆڕینی جیهانی دەدا. ڕۆڵی ناوەندی گەشەسەندنی تەکنیکی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لەناکاو دەرکەوت. مارکس چۆن بیری لەو ڕۆڵە کردووەتەوە؟ جێگەی مشتومڕە ،، بەپێی بۆچوونی مارکس تەکنەلۆژیای وابەستەیە بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان. بەم پێیە دەبێ ڕۆڵی تەکنەلۆژیا لە پەیوەندیی کۆمەڵایەتیدا تێبگەین، نەک تەکنەلۆژیا وەک دیاریکەری کۆمەڵگە.) – سەرچاوە ۱: وتاری “مارکسیزم و ڕەخنە لە عەقڵانییەتی کۆمەڵایەتی: لە زێدەباییەوە بۆ سیاسەتی تەکنۆلۆژیا”- ئەندرۆ فینبێرگ / ساڵی ۲۰۱۰
پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی سەردەمی ئێمە بنەماکەی (کار‌و سەرمایە)یە، لە پەیوەندیێکی لەو چەشنەدا بەرهەمێنانی (زێدەبایی) ئامانجە، لێرەوە خودی زانست و تەکنۆلۆژیا دەکرێنە خزمەتکاری بەدیهێنانی قازانج، وە لەبەر ئەوەی کەرتی: سەرمایەی بەرهەمێنانی چەک و کەلوپەلی سەربازی، دا‌و دەرمان، وزەی نەوت و گاز، لە جهانی سەرمایەدا هەژموونی هەیە، بۆیە(زانست و تەکنۆلۆژیا) دەکەوێتە ژێر بڕیارە نائەقڵانیەکانی ئەو کەرتەی سەرمایە. ئیدی دیارە لە جیهانی سەرمایەداریدا ئەقڵانیەت ملکەچی نائەقڵانیەتە. لێرەوە لەو تایبەتمەندییەی سیستەمی سەرمایەداری تێدەگەین کە ڕابردوو زاڵە بەسەر ئێستایدا و ئایندەی نادیارە *.
———————
سەرچاوە:
۱/ Marxism and the critique of social rationality: from surplus value to the politics of technology – Andrew Feenberg*
* مەبەست لە ڕابردوو وەک فکر، بیروڕای کۆنی ئایینی دەگرێتەوە کە ئەمڕۆکە لە ئیسرائیل و ئێران‌دا و پانتایێکی بەرفراوانی جیهاندا زاڵە. بە گشتی مەبەست فکر و ئاواتی مردووەکان زاڵە بەسەر فکر و حەزی زیندووەکاندا. لێرەوە جۆرە سیستەمێکی لەو چەشنە ئێستای پڕ لە قەیران و جەنگ، و ئایندەی تاریک و نادیارە، کە دەشێ بەرەو داڕمان و فەوتانی بەرێ.
سەرمایە و نائەقڵانیەت
205